لە دەربەندیخان دەست بە سەر ژمارەیەكی زۆر خواردن و خواردنەوەی بەسەرچوودا دەگیرێت

 
لە قەزای دەربەندیخان دەست بە سەر نزیكەی 6 تۆن خواردن و خواردنەوەی بە سەرچوودا دەگیرێت. 
لەبەردەوامی چالاكییەكانی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی هۆبەی ئابووری ئاسایشی دەربەندیخان لە نێو بازاڕ و مارکێت شوێنە گشتییەكانی قەزای دەربەندیخان توانیان دەست بەسەر نزیكەی 6 تۆن لە خواردن و خواردنەوەی بەسەرچوودا بگرن.
هاوكات بەپێی ئامارەكانی ئەو لیژنەیەش خواردن و خواردنەوەی بەسەرچوو لە بازاڕەكاندا زیادی كردووە و داوا لە هاوڵاتیانیش دەكەن بە وریاییەوە مامەڵە بكەن و لە كاتی بینینی هەر سەرپێچییەكیش لیژنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداربكەنەوە.