ماڵەکەى مەلیک مەحمود لە گوندى داریکەلى کراوەتە مۆزەخانە و رۆژانە خەڵکى لە ناوچە جیاجیاکانەوە روی تێدەکەن، سەرپەرشتیارێکى مۆزەخانەکەش داوادەکات گرنگى زیاترى پێبدرێت.
کاتێک ده‌گه‌یته گوندی داریکه‌لی خانوویەک به به‌رزی هه‌موو ماڵه‌کانه‌وه ده‌بینیت که ئاڵایه‌کی کوردستان و ئاڵایه‌کی سه‌رده‌می حکومڕانی مه‌لیک مه‌حمودی له‌سه‌ر ده‌شه‌کێته‌وه، بۆ گه‌یشتن بۆ به‌رده‌م خانوه‌که ده‌بێت ٣٠ پلیکانه ببڕیت که به‌به‌رد دروستکراوه‌ته‌وه، دواى ئەوە ده‌گه‌یته سه‌کۆی خانوه‌که‌ی شێخ.
خانوه‌که پێکدێت له چه‌ند ژورێک، ژورێکی تایبه‌تی مه‌لیک مه‌حمود که میوانه تایبه‌ته‌کانی خۆی تیادا دانیشتون و گفتوگۆیان کردووه ئه‌و ژوره له ئێستادا له‌سه‌ر شێوازی کۆن دۆشه‌ک و سه‌رین و ڕاخه‌ری تیادا راخراوه له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌کی شێخ مه‌حمود، دوو ژوری تر تایبه‌تکراوه به‌و میوانانه‌ی لای مه‌لیک ماونەتەوە بۆ ئه‌وه‌ی تیادا پشوبده‌ن ئه‌و دوو ژوره‌ش به وێنه‌ى کۆن و یادگارییه‌کانی مه‌لیکى کوردستان رازێندراوه‌ته‌وه، جگە لەوەى ژورێکی تایبه‌ت به پشودانى خۆی هه‌بووه له‌گه‌ڵ که‌سوکار و خێزانه‌که‌یدا و ژوره‌که به راخه‌ری شێوازی کۆن رازێندراوه‌ته‌وه.
له‌ناو خانوه‌که‌ی مه‌لیک مه‌حمودا چێشتخانه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌بووه که تیایدا سەرجەم خواردنەکان بۆ شێخ و میوانەکانى ئامادەکراوە.
ئه‌نوه‌ر جەمال، سه‌رپه‌رشتیار له مۆزه‌خانه‌ی ماڵی مه‌لیک مه‌حمود دەڵێت، “ئه‌وه‌ی پێویسته بکرێت بۆ مۆزه‌خانه‌که چاککردنی ئه‌و رێگایه‌یه که ده‌گاته به‌رده‌م خانوه‌که کە درێژییەکەى نزیکەى ٥٠٠ مه‌ترێک ده‌بێت، تا لە وه‌رزی باراندا قوڕاو دروست نه‌بێت”.
وتیشى، لەگەڵ خراپى رێگاکەشدا رۆژانە خەڵک سەردانمان دەکەن.
ماڵی مەلیک مەحموود، کە لەساڵی 2009 دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی و لە 2014/4/27 بەفەرمی وەک مۆزەخانەیەک کراوەتەوە، دەکەوێتە باشوری ناحیەی بازیان و ناحیەکەش دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی.
مه‌لیک مه‌حمود، دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى 1931 له شه‌رى ئاوباریک سه‌رکه‌وتو نابێت و دوورده‌خرێته‌وه بۆ خواروى عیراق تاکو ساڵى 1941 ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام دواتر شۆرشى ره‌شید عالى به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانێت و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سلێمانى و له گوندى داریکهلى نیشته‌جێ ده‌بێت. شێخ مه‌حمود له ( 1881 – 1956ز) له سلێمانى له‌دایک بووه و دووجار ده‌سه‌ڵاتى گرتۆته‌ده‌ست و 1919 سه‌ربه‌خۆى راگه‌یاندووه و نازناوى مه‌لیکى کوردستان له‌خۆیناوه، بۆ جارى دووه‌م له 1922ز ناوى مه‌لیکى له‌خۆى ناوه و تاکو 1936 به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام له 1919 تاکو 1936 به‌رده‌وام له لایەن به‌ریتانیه‌کان و ده‌وڵه‌تى عێراق دوژمنیایهتى کراوه و هێرشى کراوه‌ته‌سه‌ر.