ئاگادارییەک بۆ بازرگانان گەشتێک بۆ پەکین سازدەکرێت

ئاگادارییه‌ك له‌ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازییه‌وه‌ بۆ بازرگانانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی په‌کین بکه‌ن
ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى هه‌موو ئه‌و بازرگانه‌ به‌ڕێزانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خوازیارى به‌شدارى كردنن له‌پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى په‌كین له‌وڵاتى چین، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ئامێر‌و كه‌ره‌سه‌ى زه‌خره‌فه‌‌و مۆبیلیات‌و که‌لوپه‌لی ماڵ، له‌رۆژى 2016/6/1ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات‌و تا 2016/6/4 به‌رده‌وام ده‌بێت.
 پێویسته‌ ره‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ن:
1/ هه‌ر بازرگانێك بڕى 500 دۆلار وه‌ك ته‌ئمینات داده‌نێت، كه‌ 150 دۆلار بۆ رسوماتى گه‌شته‌كه‌و 350 دۆلاریشى بۆ دڵنیایى به‌شدارى كردنه‌.
2/ ئه‌و بازرگانانه‌ى كه‌ به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌پێشانگاكه‌دا پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان 350 دۆلارى دڵنیایى به‌شداریكردنه‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌و ئه‌وانه‌شى كه‌ به‌شدارى ناكه‌ن بۆیان ناگه‌ڕێته‌وه‌.
3/ نرخى بلیتى هاتۆچۆى فڕۆكه‌ له‌سه‌ر به‌شداربوو خۆیه‌تى.
4/ سێ شه‌و مانه‌وه‌ له‌ئوتێل‌و رۆژانه‌ گه‌یاندنى به‌شداربوو له‌ئوتێله‌وه‌ بۆ پێشانگاكه‌ بێ به‌رامبه‌ره‌. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر واده‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ش دوابكه‌وێت به‌شداربوو مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ بێ به‌رامبه‌ر له‌ئوتێلدا بمێنێته‌وه‌.
بۆ زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندى بکه‌ن به‌ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانیه‌وه‌.