له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك كه له‌به‌غداوه هاتووه، له‌سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی پاره ده‌كرێت به‌سه‌ر چه‌كدارانی سه‌حوه‌دا، كه وه‌ك به‌كرێگیراو له‌سنووری قه‌زای حه‌ویجه‌دا چه‌كیان هه‌ڵگرتووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی سایتی nnaله‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌قه‌زای حه‌ویجه‌وه بڵاویكردۆتەوە تێیدا هاتوە، ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه له‌شاری به‌غداوه هاتووه‌و پاره‌ی چوار مانگی هێناوه بۆ چه‌كدارانی به‌كرێگیراو به‌ناوی چه‌كدارانی سه‌حوه له‌قه‌زای حه‌ویجه‌و سبه‌ینێ به‌سه‌ریاندا دابه‌شی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی:”پێشتر ئه‌و چه‌كدارانه خه‌ریكبوو واز بهێنن، به‌ڵام ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌به‌غداوه هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان واز نه‌هێنن، پاره‌ی مانگه‌كانی (9، 10، 11و 12)ی بۆ هێناون‌و هه‌ریه‌كه‌یان ملیۆنێك‌و (180) هه‌زار دیناری پێده‌دات”.
له‌زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌ش خراونه‌ته‌ڕوو، نزیكه‌ی (2000) چه‌كداری سه‌حوه له‌قه‌زای حه‌ویجه‌دا هه‌ن‌و سه‌رجه‌میان عه‌ره‌بن، بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌سه‌ریاندا دابه‌شده‌كرێت، نزیكه‌ی دوو ملیار دیناره، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه وه‌ك به‌كرێگیراوێك چه‌ك دژی تیرۆر‌و تیرۆرستان هه‌ڵگرن، به‌ڵام هه‌ندێكیان پاره‌كه وه‌رده‌گرن‌و واز ده‌هێنن.
چه‌كدارانی سه‌حوه سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری عه‌شائیرن له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق.