تورکیا و ئێران چەند رێکەوتننامەیەک ئیمزا دەکەن

 
تورکیا و ئێران بەمەبەستی گەشەپێدانی پەیوەندیەکانی ھەردوولا “٨” رێکەوتنامەی لە بواری ھاوکاری و ھەماھەنگی بە ئامادەبونی “حەسەن رۆحانی”سەرۆک کۆماری ئێران و”رەجەب تەیب ئەردۆغان” سەرۆک کۆماری تورکیا ئیمزا کرد.
 
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ھەردولا جەختیان لە رووبەڕووبونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە کردەوە،و رایانگەیاند خوزایارن توندوتیژەکانی سوریا و عێراق و ناوچەکە کۆتایی پێبێت.
 
بەپێی سەرچاوەھەواڵییەکانی ئێران، ئەو رێککەوتنانە لە بوارەکانی، قەدەغەکردنی ھاتوچۆی نایاسایی لە سنورەکانی ھەردولا و ھاوکاری و ھەماھەنگی لە نێوان زانکۆکانی ھەردو وڵات و ھاوکاری پەیمانگای لێکۆڵینەوەی پیشەسازی و پەیوەندی و ھاوکاری نێوان وەزارەتی داد لە ھەردولادا پەرەی پێبدرێت.