کۆمپانیایەکی هندستانی داوا لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات پەیوەندیەکانیان بەهێزبکەن و هاوکاریانبن لە کردنەوەی پێشانگای گەورە لەشاری سلێمانی.
ئازاد شمقار نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەدە هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی تاراندا ڕایگەیاند” خاوەنی(ENTERPRISING FAIRS / INDIA) گەورەتین کۆمپانیای کردنەوەی پێشنگامان لە ووڵاتی هندستان بینی و داوای ئەوەی لێکردین کە ژووری بازرگانی سلێمانی هاوکاری بێت بۆ کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی لە سلێمانی”
ڕاشی گەیاند: بەڕێوە بەری کۆمپانیاکە داوای لێکردین کە لە مانگی 12 سەردانیان بکەین لە کردنەوەی گەورەترین پێشانگا لە هندستان پاشان ڕێگەیان بدەین لە سلێمانیش گەورەترین پێشانگا بکەنەوە”
ئازاد شمقار ئاماژەی بەوەشدا” پێمان ڕاگەیاندن ئێمە دەستی هاوکاری بۆ هەموو کەسێک درێژدەکەین کەهاوکاری شارەکەمان بکات بۆیە ئێمە کاردەکەین بۆئەوەی بتوانین لەگەڵ ئەم کۆمپانیایەدا پەیوەندی بەهێز بکەین تا کاری کردنەوەی پێشانگا و هێنانی کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان بۆسلێمانی زیاتر بکەین”
لە دەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئێران لەتاران ٩٠٠ کۆمپانیا لە بوارە جیاجیاکاندا بەشداریان کردووە کە 541 کۆمپانیاش بیانیە.