لەدوای بەشداریکردنی شاندی بازرگانی سلێمان لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئێران بازرگانانی سلێمانی بەبڕی 12 ملێۆن دۆلار گرێبەست ئەنجام دەدەن.
ئومێد تۆفیق خاوەنی کارگەی تەبەدۆر و بەرهەمی سەرەتای دەبەی ئاو ڕایگەیاند” لەم پێشانگایەدا ئێمە توانیمان کاربکەین لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئێران کە لەو پێشانگایەدا بەرهەمەکانیان نمایشکردبوو وە گرێبەستی سەرەتایمان لەگەڵیاندا ئەنجامداوە کە بە 2 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت کە بەم زوانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”
یەکێکی تر لەو بازرگانانە بەناوی تەها تۆفیق خاوەنی کۆمپانیای کمیت و وەبەرهێنان لە قیر و ئەساسی ڕۆن ڕایگەیاند” ئێمە پێویستمان بە هەشت مادەبوو توانیمان لەم پێشانگایە دەستمان بکەوێت کە بەکاری دەهێنین لە کارەکانماندا وە ڕێکەوتنی سەرەتایمان ئەنجامداوە بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانیەکان بۆ هێنانی ئەو مادانە بۆ کوردستان”
لای خۆشیەوە ئازاد شمقار نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەپێشانگاکەدا ڕایگەیاند” ئەنجامدانی ئەم ڕێکەوتنانە دەستکەوتێکی باشە بۆ بازرگانان کەتوانیویانە لەم پێشانگایەدا سود لەکۆمپانیا ئێرانیەکان وەربگرن بۆ ئەوەی هەموو پێداویستیەکانیان دەستبکەوێت”
لە دەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئێران لەتاران ٩٠٠ کۆمپانیا لە بوارە جیاجیاکاندا بەشداریان کردووە کە 541 کۆمپانیاش بیانیە.