عێراق موچه‌ بۆ هه‌تیوان دابین ده‌كات

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌غدا ئاشكرایكرد، پرۆژه‌یاسایه‌كیان پیشكه‌ش به‌په‌رله‌مان كردووه‌، سه‌باره‌ت به‌بڕینه‌وه‌ی‌ موچه‌ بۆ هه‌تیوان.
ڕۆژنامه‌ی‌ سه‌باح له‌زاری‌ (نائل موسه‌وی‌)یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ پرۆژه‌یاساكه‌، هه‌تیو له‌ته‌مه‌نی‌ یه‌ك ڕۆژه‌وه‌ تاوه‌كو ته‌مه‌نی‌ (18) ساڵی‌، یاخود ئه‌گه‌ر خوێندكار بێت تاوه‌كو خوێندنه‌كه‌ی‌ ته‌واو ده‌كات، موچه‌یه‌كی‌ مانگانه‌ی‌ بۆ ده‌ربڕدرێته‌وه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ (150) هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، ئه‌و منداڵ‌و مێردمنداڵه‌ هه‌تیوانه‌ی‌ كه‌ واز له‌خوێندن ده‌هێنن، (50%) موچه‌كه‌یان لێده‌بڕدرێت.