جێگری پارێزگاری سلێمانی جه‌ختده‌كاته‌وه، له‌وه‌ی كه ئه‌و دوو هه‌رزان بازاڕه‌ی كه بڕیاربوو در‌وستیبكه‌ن، نه‌خشه‌و زه‌ویان بۆ ئاماده‌كردووه، ته‌نها بودجه‌ی ماوه ده‌ستبكه‌ن به‌پرۆژه‌كه.
(سه‌ردار قادر) جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕاگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی در‌وستكردنی دوو هه‌رزان بازاڕ له‌نێو شاری سلێمانیدا نه‌خشه‌و زه‌ویان ئاماده‌كردووه، ته‌نها بودجه‌ی پرۆژه‌كه له‌به‌رده‌ستدا نیه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی سه‌رمایه‌داران‌و حكومه‌ت له‌هه‌وڵدان، تاوه‌كو بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دابینبكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و (60) ملیار دیناره‌ی كه گوایه عێراق ده‌ینێرێت بۆ پارێزگای سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌یداو وتی:” به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ بڕه پاره‌یه‌كی عێراق نه‌هاتۆته سلێمانی، ته‌نها باس كراوه كه گوایه ئه‌گه‌ر داهاتی عێراق به‌ش بكات، ئه‌وا عێراق پاره بۆ پرۆژه‌كانی ساڵانی (2011و2012و2013) ڕه‌وانه‌ده‌كات، واته بۆ پرۆژه‌ی نوێ نیه.
به‌در‌وستكردنی ئه‌و دوو هه‌رزان بازاڕه له‌سلێمانی، جوڵه‌یه‌كی زیاتر ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه‌و فه‌رمانبه‌ران‌و خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌تیش لێی سودمه‌ند ده‌بن.