ژوورە بازرگانیەکانی عێراق نیگەرانن لە تورکیا

یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق لەشاری بەغداد کۆبونەوەوە تاوتوێی ڕەوشی بازرگانی و ئابوری عێراقیانکرد بەهۆی ئەو قەیرانەی بەردەوامی هەیە.
 
عوسمان فەتاح نوێنەری ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند” لەشاری بەغداد کۆبونەوەی یەکێتی ژورەبازرگانیەکانی عێراق بەڕێوەچوو کەتیایدا چەندین تەوەری گرنگ باسی لێوەو کرا بۆ باشکردنی ڕەوشی ئابوری عێراق و هاوڵتیان”
 
وتیشی” لەکۆبونەوەکەدا قسەکرا لەسەر خاڵەسنوریەکان بۆئەوەی بتواندرێت هاتوچۆی بازرگانی ئاسان بێت و هیچ کێشەیەک بۆ بازرگانان دروست نەبێت بەتایبەتی نیوان هەرێمی کوردستان و بەغداد”
 
نوێنەری ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا” لەتەوەرێکی کۆبونەوەکەدا باس لەووڵاتی تورکیاکرا کەبەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ بازرگاناندا دەکات و دەرگای پێدانی فیزای قورسکردووە کەئەمش کارێکی باش نابێت بۆ ڕەوشی بازرگانی لەنێوان هەردولادا بۆیە بەڕیارە داوا لە تورکیا بکرێت کار ئاسانی زیاتر ل پێدانی فیزا بۆ بازرگانانی عێراق بکرێت”
 
بڕیارە کۆ بونەوەی ئایندەی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت.