بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی شاندێکی بازرگانی لەشاری سلێمانیەوە بەشداریان لە دەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ووڵاتی ئێران لەشاری تانکرد.
ئازاد شمقار سەرۆکی شاندی بازرگانانی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند” بەشداریکردنی ئێمە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆزیاتر نزیکبونەوە و لێک تێگەشتنی زیاتری کاری بازرگانی و پیشەسازییە لەگەڵ وڵاتی ئێراندا”
وتیشی” ئێمە وەک ژووری بازرگانی سلێمانی کۆمەڵێک بازرگانمان لە بوارە جیاوازەکاندا لەگەڵ خۆماندا بردووە بۆ پێشانگاکە وە بەشێک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکان و نوێنەری ئەو فەرمانگانەی تایبەتن بەبواری پێشانگاکە بەشدارن لەگەڵماندا بۆئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری کاری بازرگانی و پێشکەوتنەکانی ووڵاتی ئێرانبن لە بوارە جیاوازەکاندا”
پێشانگای نێودەوڵەتی تاران ساڵانە دەکرێتەوە کە کۆمپانیا ناوخۆی و بیانیەکان تیایدا بەشدار دەبن بۆئەوەی تازەترین بەرهەمی خۆیان لە پێشکەوتنی کەرتی پیشازی و کشتوکاڵ و بازرگانی بخەنە ڕوو.
ئازاد شمقار ئاماژەی بەوەشدا” بازرگانانی سلێمانی بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداریان لەم پێشانگایەداکردوە تابتوانن کاری پیشاسازی بەرنەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەڵام بازرگانان و پێشەسازانی کوردستان هەمیشە گلەی ئەوەیان هەیە کە حکومەتی هەرێم وەک پێویست هاوکاریان ناکات بۆیە زۆرجار پەشیمان دەبنەوە لەوەی کارگەی گەورە بهێنن بۆ کوردستان لەبەر ئەوەی هەربەرهەمێک بەرهەم دێنن بەرهەمی ئێرانی و تورکی لە بازاڕەکاندا مونافەسەیان دەکات هەرزانتر دەکەوێت لەنرخی ئەوەی بەرهەم دەهێندریت لە کوردستان”
لە دەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئێران لەتاران ٩٠٠ کۆمپانیا لە بوارە جیاجیاکاندا بەشداریان کردووە کە 541 کۆمپانیاش بیانیە.




ز.ر