ئێران‌و عێراق رێککه‌وتننامه‌یه‌کیان واژۆ کرد به‌مه‌به‌ستی راکێشانی هێڵی لوله‌ی غازی سروشتی ئێرانی له‌رێگه‌ی عێراقه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا.
بازرگانی‌و پیشه‌سازی: ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی رایگه‌یاند که دوو کۆمپانیای تایبه‌ت به‌وزه دوێنێ چوارشه‌ممه ١٣ نیسانی ٢٠١٦، رێککه‌تنامه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ عێراق واژۆ کردوه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی له‌کێڵگه‌ی پارسی باشوری ئێرانه‌وه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی عێراق‌و تورکیاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا.
ئاژانسه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که درێژی ئه‌م هێڵه ملیۆنێک‌و 300 هه‌زار کیلۆمه‌تر درێژه‌و جێبه‌جێکردنی بڕی 2 ملیار‌و 300 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت.
ئا:رێژەن