ئێران هه‌زاران تۆن برنجى له‌ ئه‌مريكاوه‌ هاورده‌ كردووه‌

 
 ئێران لە چوار مانگی کۆتایی ساڵی رابردوودا 29 هەزار تۆن برنجی لە ئەمریکاوە هاوردە کردووە کە نرخەکەی بە 34 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی گومرکی ئێران بڵاويكرده‌وه‌، لە کۆی 740 هەزار تۆن برنجی هاوردەکراوی ئەو وڵاتە لە ساڵی رابردوودا، %4ی لە ئەمریکاوە هاوردە کراوە.
بە گوێره‌ى داتاکانی گومرگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، رێژەی هاوردەکردنی برنج لەو ماوەیەدا بە بڕی %40 دابەزیوە.
لە کاتێکدا ئەو بڕە برنجە لە ئەمریکاوە هاوردەی ئێران کراوە کە لە کۆتایی ساڵی رابردوودا رێکخراوی پەرەپێدانی بازرگانیی ئێران هاوردەکردنی زیاتر لە 200 جۆرە کاڵای ئەمریکایی راگرتووە.
باشترین برنجی ئێران لە کێڵگەکانی باکوور ئەو وڵاتە بەرهەم دێن، بەڵام ئەو وڵاتە ساڵانە بە هەزاران تۆن برنج لە هندستان و پاکستان و ئەمریکا و تایلەنده‌وه‌ هاوردە دەکات.