یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی هەموو هێڵێکی ئاسمانی پێ جیادەکرێتەوە لە جیهاندا ئەو ژەمی خواردنانەیە کە دەستەبەری دەکەن بۆ سەرنشینان. ئەو ژەمانەش لە هێڵێکەوە بۆ هێڵێکیتر و بە پێی پلەبەندی هەمان هێڵیش دەگۆڕدرێت، وەک شوێنی بزنس مان و پلەی یەکەم و پلەی ئابووری. وێنەکانی خوارەوە وێنای ژەمێک دەکات لە ١٠ هێڵی ئاسمانی جیاوازدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێڵە ئاسمانییە جیهانییەکاندا:
ژەمێکی هێڵی ئاسمانی عێراقییە، لە گەشتێکدا لە بەغدادەوە بۆ عەمانی پایتەختی ئوردون لە پلەی ئابووری.

ژەمێکی هێڵی ئاسمانی ئێران لە گەشتێکدا لە تارانەوە بەرەو لەندەن لە پلەی ئابووریدا

ژەمێکی هێڵی ئاسمانی تورکیا کە بەرەو ئەستەنبوڵ دەڕوات لە پلەی ئابووری

ژەمێکی هێڵی ئاسمانی سعودییە لە گەشتێکدا لە سعودییەوە بەرەو شاری واشنتن لە پلەی ئابووریدا

ژەمێکی هێڵی ئاسمانی قەتەرییە لە پلەی ئابووریدا

ژەمێکی هێڵی ئاسمانی ئیماراتیی لە گەشتێکدا لە دوبەیەوە بۆ لەندەن لە پلەی ئابووریدا

ژەمێکی هێڵی ئاسمانی لۆفتهانزای ئەڵمانیی لە گەشتێکدا لە دوبەیەوە بۆ سەنگاپور لە پلەی ئابووریدا

ژەمێکی هێڵی ئاسمانی بەریتانی لە پلەی ئابووریدا

سەرچاوە: airplanefood.net
ئا:ڕێژەن