د. عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی مووچه‌وه، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێك ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داوایان لێده‌كات به‌ڵێنه‌كانیان ببنه سه‌ر، هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نێت، ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه ساڵی 2017 حكومه‌ت مانگانه پاره له فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان وه‌ربگرێت له جیاتی ئه‌وه‌ی مووچه‌یان بداتێ.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی د. عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان:
په‌یامێك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه‌دا، له‌م بێ مووچه‌ییه‌دا، له‌م هه‌رێمی روبعه مووچه‌یه‌دا، ناكرێ به ناعه‌داله‌تیش ئه‌م ڕوبعه مووچه‌یه دابه‌ش بكه‌ن، نابێت پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی خانه‌نشینكراوی یه‌كێتی لێی ببڕن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی داراییه و پێشمه‌رگه‌یه‌كی خانه‌نشینكراوی پارتی لێی نه‌بڕن چونكه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م له مووچه‌ی كه‌س نه‌بڕن چونكه كارێكی نایاساییه و په‌رله‌مانی كوردستان لێی ئاگادار نیه، ئێوه به به خه‌ڵكی كوردستانتان ووت ده‌توانین 30 ڕۆژ جارێك ڕوبعه مووچه‌یه‌ك بده‌ین، ئه‌مڕۆ 11-4-2016 یه، كوا مووچه‌ی مانگی 2 ی شه‌هیدان ئه‌نفال و خانه‌نشینان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، كوا مووچه‌ی مانگی 3 و4 ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران، من له‌وه ده‌ترسم ساڵی 2017 حكومه‌ت مانگانه پاره له‌فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشیان وه‌رگرێت له جیاتی ئه‌وه‌ی مووچه‌یان بداتی. تكایه به‌ڵێنه‌كانتان ببه‌نه‌سه‌ر.