فرۆشتنی گازى هەرێم لە ڕێگەى ئێرانەوە بڕیارێکى ژیرانەیە

 
سایتى جیۆپۆلەتیکاڵ مۆنیتەر ڕاپۆرتێکی دەربارەی فرۆشتنی گازى سروشتیى هەرێم لە ڕێگەى ئێرانەوە بڵاو کردەوە و ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە بڕیارێکى ژیرانە وەسف کرد.
سایتى جیۆپۆلەتیکاڵ مۆنیتەر لە ڕاپۆرتێکى شیکاریدا دەربارەى ئەگەرى بەبازاڕکردنى گازى سروشتیى هەرێم لە ڕێگەى ئێرانەوە باس لەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان بڕیارێکى ژیرانەى داوە و دروستکردنى پەیوەندیى وزە لەگەڵ ئێران دابینکردنى ئەمنییەتى هاووڵاتیان و ئابوورى و سەربەخۆیى زیاترە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بە هەوڵەکانى حکومەتى هەرێمی کوردستان بۆ فرۆشتن و هەناردەى نەوت و گازى خۆى کردووە لەگەڵ ئەو بەربەستانەى هاتوونەتە ڕێگەى دەڵێت، لەساڵى 1970وە تائێستا ئۆتۆنۆمیى هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووى چەندین گرفت و ڕێگریى ناوخۆیى و دەرەکى بووەتە، بەڵام لەم دواییانەدا حکومەتى هەرێمی کوردستان گەورەترین هەنگاوی بەرەو سەربەخۆیی زیاتر لە عێراق هاویشتووە.