ئاژانسی هەواڵی كۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا ) ئاشكرايكرد وەفدێكی كۆمپانیای بۆینگی ئەمریكی سەردانی ئێرانیان كردوە و لەگەڵ بەرپرسانی هێڵی فرۆكەوانی ئێران كۆبونەتەوە، بەمەبەستی فرۆشتنی فرۆكەی نوێ بەئێران.
ئاژانسەكە لەزاری مەقسود ئەسەدی ئەمینداری گشتی هێڵی فرۆكەوانی ئێران بڵاویكردۆتەوە كۆمپانیای بۆینگ ئامادەیی نیشانداوە كە فرۆكەی بۆینگ (737 و 777 و 787) بە ئێران بفرۆشێت و خزمەتگوزاری دوای فرۆشتنیش پێشكەش بكات.
دوای لابردی گەمارۆكانی سەر ئێران، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا رێگەیدا كۆمپانیا بۆینگ لە كۆمپانیاكانی فرۆكەوانی ئێران گفتوگۆ بكەن و مامەڵەی بازرگانی ئەنجام بدەن.