ژووری بازرگانی داوادەکات سنورەکان بەڕووی ڕۆژئاوادا بکرێتەوە

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوادەکات سنورەکانی ڕۆژئاوا بکرێنەوە تابتواندرێت کاری بازرگانی و پیشەسازی گرنگی پێبدریئت.
 
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدگەیاند”لە 17/3 وە ڕێگای ڕۆژ ئاوا گیراوە لەئاستی ئەو کاڵایانەی دەچێت بۆ ئەوێ”
 
وتیشی” نوێنەرانی ڕۆژ ئاوا گلەی ئەوەیان هەیە کەحکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ڕێگەیەی داخستووە بۆیە ئێمە لە ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم پێویستە زۆر لە حکومەت بکەین لەڕوی مرۆی و ئەوکاڵایانەی پیویستان پێیەتی بۆیان بڕوات و ئەو ڕێگەیەیان بۆ بکرێتەوە چونکە ڕێگرتن لە ڕۆژئاوا و ناردنی کەرەستەی ڕۆژانەی خەڵک بەشتێکی باشی نازانین و دەبێت وەک ژوورە بازرگانیەکان هەڵوێستمان هەبێت”
 
سەرۆکی ژووری بازرگانی ئاماژە بەوەشدەکات پێویستە یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان وتووێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکات بۆکردنەوەی ئەو ڕێگایە.