حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتنی باج لە كرێكارانی بیانی بەڕێژەی لەسەدا 200 زیاد دەكات. رێكخراوی رۆشنبیریو داكۆكی لە كرێكارانی بیانیش ئەو باجە بەزۆر دەزانێت و داوا لە حكومەت دەكات چاو بەبڕیارەكەیدا بخشێنێتەوە.
دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێژەی وەرگرتنی باجی لەسەر كرێكارانی بیانی بەرێژەی لەسەدا 200 زیادكردو ئەو كرێكارانەشی كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن ئەو باجە بەزۆر دەزانن.
هاوكات رێكخراوی رۆشنبیریو داكۆكی لە كرێكارانی بییانیش داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات چاوێك بەو بڕیارەدا بخشێنێتەوە و باجی سەر كرێكارانی بیانی زیاد نەكات.