ژمارەیەك پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسی سەلەمون لە قەزای دەربەندیخان بە سەركەوتوویی جێبەجێكراونو لەئێستاشدا ئەو جۆرە ماسیە بەرهەم دەهێنن، وەك خاوەنی پڕۆژەكانیش دەڵێن: بەهۆی زۆری خواستەوە، بەشێكی زۆری بەرهەمەكانیان ڕەوانەی شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەكەن.
بەهۆی بونی دەریاچەو روبارەکان دەربەندیخان بەناوچەیەکی گرنگی سامانی ماسی دەدەنرێتو چەندین برۆژەی بەخێوکردنی ماسی تێدایە بەڕای شارەزایانیش دەربەندیخان ژینگەیەکی لەبارو گونجاوی هەیە بۆ بەخێوکردنی ماسی ، ماسی سەلەمۆن لەو پرۆژانەن کە بەسەرکەوتوی ئەنجامدراون.
خاوەن پرۆژەکانی ماسی ئاماژەبەوەش دەکەن ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاریان بکات ڕەنگە بەرهەمی ناوخۆی بگەیەننە ئاستێک کەچیتر پێوست بە هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەکی نەکات.