بڕی هاوردەی عێراق كەمی كردوە

 
بڕی هاوردەی عیراق لە 2015 دا بە بەراورد بە ساڵانی پێشتر كەمی كردوە. 
موزهرمحەمەد ساڵح ڕاوێژكاری حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ئابووری ڕیگەیاند كە عیراق لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ2013 بەرزترین ئاستی هاوردەكردنی تۆمار كردوەو گەیشتۆتە زیاتر لە 70 ملیار دۆلار, بەڵام لە ساڵی 2015 دا بە بڕی لە سەدا 40 كەمی كردوە.
 ئەو ڕاوێژكارەی عەبادی ڕاشیگەیاند: لە ساڵی 2013 دا بڕی هاوردەی كەرتی تایبەت گەیشتۆتە نزیكەی 50 ملیار دۆلار و هاوردەی كەرتی حكومەتیش نزیكەی 25 ملیار دۆلار بووە.