به‌پێی هه‌والێكی ئاژانسی شینخوای چینی له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به‌رهه‌می كۆمپانیای تۆیۆتا و نیسان و هۆندای ژاپۆنی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیووه .
له‌مباره‌یه‌وه كۆمپانیای تۆیۆتا بڵاویكردۆته‌و ، له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا به‌رهه‌می كۆمپانیاكه‌یان له‌چین به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا (60) دابه‌زیوه . هه‌روه‌ها كۆمپانیای نیسان مۆتۆرز له‌هه‌مان مانگدا به‌رهه‌می كۆمپانیاكه‌یان به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا (44) دابه‌زیوه و كۆمپانیای هۆنداش هۆنداش له هه‌مان ماوه به‌رێژه‌ی سه‌دا په‌نجا و چوار دابه‌زیووه . شاره‌زایان و پسپۆرانی ئه‌و كه‌رته‌ش پێیان وایه به‌هۆی بارگرژییه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی نێوان تۆكیۆ و په‌كین به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایانه له چین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیووه .