وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، رۆژانە وڵاتەكەی 350 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی ھیندستان دەكات.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز لە زاری بێژه‌ن زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران بڵاویكردەوە: “رۆژانه 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی وڵاتی هیندستان ده‌كه‌ین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویسته نه‌وتیه‌كانی ئه‌و وڵاته”.
ئه‌وە لە كاتێكدایه ئێستا ئێران له‌هه‌وڵی به ده‌ست هێنانه‌وه‌ی پشكی خۆیدایە له بواری فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵگرتنی به‌شێك له سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته.
پێشتر وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندبوو، دوای ھەڵگرتنی سزای نێودەوڵەتی لەسەر وڵاتەكەی بەرھەمھێنانی نەوت زیادیكردووە، بە جۆرێك بەرھەمھێنانی نەوت لە ئێران لە یەك رۆژدا دەگاتە 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.