سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایده‌كات، به‌منزیكانه ئه‌مریكا بڕی (10) ملیار دۆلار هاوكاریی پێشكه‌ش به‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات.
(هۆشیار عه‌بدوڵڵا) سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌پۆستێكدا له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:”سه‌ردانه‌كه‌ی (جۆن كیری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌غداو كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (نێچیرڤان بارزانی)و وه‌فدی هه‌رێم په‌یامێكی ڕونه كه مه‌به‌ست لێی ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدایه”.
وتوشیه‌تی:”سه‌رچاوه ناڕه‌سمیه‌كان باس له‌هاوكاریی ئه‌مریكا به‌بڕی (۱٠) ملیار دۆلار ده‌كه‌ن، كه بڕیاروایه به‌منزیكانه هاوكاریی عێراقی پێبكات‌و به‌شی هه‌رێمیش بدات”.