بەڵگەنامەکانی پەناما: سپی کردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە باج

لەکۆمپانیایەکی یاسایی بەناوی مۆساک فۆنسیکا کە پەنامایییەو بەیەکێک لەگەورەترین کۆمپانیاکانی پاراستنی نهێنی لەجیهاندا دادەنرێت زیاتر لە ١١ ملیۆن بەڵگەنامە دزەی کردوەو دەرکەوتوە چەندین سیاسەمەدارو کەسایەتی جیهان‌و وەرزشەوان‌و هونەرمەندو بانک‌‌و ناوەندە داراییەکانی جیهان دەستیان هەبووە لە شوشتنەوەی پارەو خۆیان لەباج دزیوەتەوەو لەگەندەڵی تێوەگلاون
ئەم بەڵگەنامانە کە بە(پەناما پەیپەر panama papers) ناودەبرێن تایبەتن بەساڵانی ١٩٧٩ بۆ ٢٠١٥، لەکۆمپانیای مۆساک فۆنسیکاوە دزەیان کردووەو دەست ڕۆژنامەی ئەڵمانی (Süddeutsche Zeitung) کەوتوون و بەهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رۆژنامه‌نوسانی پشکنین(ICIJ)  بەزۆربەی بەڵگەنامەکاندا چوونەتەوە‌و ئاشکرا بووە کە دەیان سیاسەتمەدارو وەرزشەوان‌و خاوەنکارو کۆمپانیاو ئەستێرەی سینەماو بانکەکان لەڕێگەی کردنەوەی سندوقی تایبەتەوە لەم کۆمپانیاییە یاساییەی پەنامادا بۆ سپی کردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە باج و کاری نا یاسایدا تێوە گلاون
دیایترینی ئەو کەساییەتیانەی کە ناویان لەو بەڵگەنامانەدا بۆ سپی کردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە باج و کاری نا یاسایدا هاتووە سەرک وەزیرانی وڵاتی ئایسلەندا، خێزانی سەرۆکی چین و ماوریتسیۆ مەکری سەرۆکی ئەرجەنتین، داڤیۆ گونلاگسۆن سەرۆکوەزیرانی ئایسلاند، سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعودیە، پێترۆ پۆرۆشینکۆ سەرۆکی ئۆکراینا، خەلیفە بن زاید ئەلنەهیان سەرۆکی ئیمارات، حەمەد بن خەلیفە ئەلسانی میری پێشوی قەتەر، ئامۆزاکانی بەشار ئەسەد و کۆجۆ ئەنانی کوڕی کۆفی ئەنان و سێ هاوڕێی نزیکی ڤلادیمێر پوتین، هاوکات یاریزانی بەناوباگی تۆپی پێ لویۆنێل مێسی، ئەتستێرە بواری فیلم جاکی شان هاتووە.
هەروەها بەڵگەنامەکانی پاناما ئاشکرایانکردووە ئەیاد عەلاوی جێگری پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق هاوکاری هەواڵگری دەربارەی سەدام حسێن داوەتە دەزگای زانیاری بەریتانیا و لەبەرامبەریشدا خانویەکی چەند ملیۆن دۆلاری لە بەریتانیا وەرگرتووە.
بڵاوبوونەوەی ئەم بەڵگەنامانەی کۆمپانیای راوێژکاریی مۆساک فۆنسیکا، کاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان لێکەوتووەتەوەو  تاوەكو ئێستا سەرۆکی حکومەتی ئایسلەندا دەستیلەکارکێشاوەتەوەو چاوەڕوانی ئەوەش دەکرێت لەرۆژانی ئایندەدا ناوی چەندین کەسایەتی دیکە ئاشکرا بکرێت.
ئا: رێژەن