بانكی ناوەندی عێراق بڕیار دەدات بە زیاتر خستنەبازاڕی ڕێژەی دۆلار، بەوهۆیەشەوە چاوەڕوان دەكرێت نرخی دۆلار لە بازاڕەكاندا داببەزێت.
بانكی ناوەندی عێراق 105 ملیۆن و 729 هەزار و 79 دۆلاری خستە بازاڕەوە بە نرخی 118 هەزار و 200 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك.
هاوكات بانكی ناوەندی ئاشكرای دەكات، لە خستنەڕووی ئەمڕۆدا قەبارەی حەواڵە بۆ 35 ملیۆن و 148 هەزار و 730 دۆلار بەرزبووەتەوە.
لە بۆڕسەی بەغدا، 32 بانك و 22 كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو، دۆلاریان لە بانكی ناوەندی وەرگرتووە بە نرخی 118 هەزار و 200 دینار بەرامبەر هەر 100 دۆلارێك بۆ ناوخۆ و 119 هەزار دینار بۆ دەرەوەی عێراق.
بەو خستنەڕووە گەورەیەش لەلایەن بانكی ناوەندیەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابەزى، كە ماوەی چەند هەفتەیەكە لە دەورووبەری 128 هەزار دینار بەرز و نزم دەكات و ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بۆ 127 هەزار و 500 دینار دابەزی.