به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردن و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی، فه‌رید ئه‌لحاج به‌رپرسی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شاندی یاوه‌ری، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمیان كرد و له‌گه‌ڵ بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی و ئابووری، پرسی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایان تاوتۆێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوو، باس له پته‌وكردن و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ردوولا كرا له ڕێگه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه بانكی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات،
به‌تایبه‌ت له بواری كه‌رتی بانكی و دارایی . بایز تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به ره‌وشی ئابووری كوردستان كرد كه به‌هۆی سیاسه‌تی داپڵۆسینی رژێمی به‌عسه‌وه ژێرخانی ئابووری كوردستان وێران بووه. هاوكات هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی خسته‌ڕوو.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی و ئابووری باسی له بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه به‌هۆی بڕینی زۆری نه‌فه‌قاتی سیادی و حاكیمه ڕێژه‌ی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌دا حه‌ڤده‌وه بۆ سه‌دا ده كه‌مبۆته‌وه و ئه‌مه‌شی به كارێكی نا عادیلانه به‌رامبه‌ر به هه‌رێم وه‌سفكرد. له كۆتاییشدا شاندی میوان ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتر و ئه‌نجامدانی پڕۆژه له هه‌رێمی كوردستان.