بوژانەوەی ئابوری جیهان زۆر خاوو لەرزۆکە

بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەولەتی کریستیان لاغارد رایگەیاند کە بوژاندنەوەی ئابوری جیهان زۆر خاوو زۆر لەرزۆکیشە بەهۆی پاشەکشەی ئابوری چینەوە .
بازرگانی‌و پیشەسازی: ئەمڕۆ سێشەمە ٥/٤، لاغارد لەفرانکفۆرت  رایگەیاند کە “مژدەی خۆش ئەوەیە گەشەی ئابوری بەردەوامەو قەیرانمان تێپەڕاندوە، بەڵام هەواڵی ناخۆش ئەوەیە ئەم گەشەو بوژاندنەوەیە زۆر خاوو زۆر لەرزۆکیشە، کە ڕەنگە ببێتە هۆی ئاستەنگ دروستکردن بۆ گەشەی ئابوری”.
لاغارد ئاماژەی بەوەش کرد ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ڕەنگە گەشەی ئابوری چین روبەڕوی قەیران ببیتەوە، ئەمە جگە لەوەی کە نرخی کەرەسەی خاو لە دابەزیندایەو گەشەی ئابوری وڵاتانی دەوڵەمەند زۆر لەوە خاوترە کە پێشبینی دەکرا.
لاغارد وتی “ئابوری جیهانی ئاسۆیەکی ڕونی نابێت لە کاتێکدا کە هەرەشەی تیرۆرو شەڕو کوشتار ببنە هۆی کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی وڵاتانی جیهان”.