وتەبێژی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند لێدوانەکانی دڵشاد گەرمیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیان گوزارشت لە سیاسەت و هەڵوێستی حیزبەکەیان ناکات.
دوێنێ دڵشاد گەرمیانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاوێنە رایگەیاندبوو “دیموکراسی کوفرە” و ئاماژەی بەوەشکردبوو کە شەرعی نییە ئافرەتێکی جوان لەسەر تەلەفزیۆن دەربکەوێت و هەواڵ بخوێنێتەوە. لێدوانەکانی دڵشاد گەرمیانی کاردانەوەی لێکەوتەوەو مەریوان وریا قانیع نوسەرو روناکبیر رایگەیاند ئەو وتانە “ئەزمونی تاڵیبانی لێ سەوز دەبێت.
محەمەد حەکیم وتەبێژی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا لەبارەی لێَدوانەکانی دڵشاد گەرمیانیەوە رایگەیاند “ئهو قسانه ڕاوسهرنجی کهسی خۆیهتیو لهوڕوانگهی ئازادی ڕادهربڕینهوه وتویهتی”.
هەروەها رایگەیاندووە “ئەو قسانە تهعبیر له سیاسهتو ههڵوێستی واقعی کاری کۆمهڵی ئیسلامیی کوردستان ناکات”.