ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 4/4، نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی‌و نزمترین نرخی له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابردودا تۆمارکرد که‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برنت  به‌ 36.16 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا.
بازرگانی‌و پیشه‌سازی: ئه‌م دابه‌زینه‌ی نرخی نه‌وت به‌دوای لێدوانه‌كانی سعودیه‌دا‌ دێت كه‌ مه‌رجی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وتی به‌سته‌وه‌ به‌وه‌ی ئێران پابه‌ند بێت به‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی زیاد نه‌کات‌و پابه‌ندی رێكه‌وتننامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بێت ‌.
ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ساڵی 2014  نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت گه‌یشته‌ 115  دۆلار، به‌ڵام له‌ساڵی رابردوه‌وه‌ نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پاشه‌كشه‌ی كردووه‌و له‌نێوان 35 بۆ 40 دۆلاردایه‌.