رێژەی بەرهەمهێنانی شیر مانگانە لەكەربەلا گەیشتە 216 تەن

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند كە مانگانە زیاتر لە216 تەن شیر لەپارێزگای كەربەلادا بەرهەمدەهێنرێت، ئه‌م بڕه‌ش لەپێداویستیەكانی پارێزگاكە زیاترە.
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە “بڕی بەرهەمهێنانی شیر لەمەڕو مانگاو بزن‌و گامێش له‌پارێزگای که‌ربه‌لادا مانگی ئازاری رابردو گەیشتوەتە 216 تەن‌و 250 كیلۆگرام”.
بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی كشتوكاڵا “بڕی بەرهەمهێنانی شیری مانگا لەمانگی راببردودا 160 تەن بوە، كە هەر سەرمانگایەك رۆژانە 5 كیلۆگرام شیر بەرهەمی بوە