هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران ملیۆنێك به‌رمیلی رۆژانه‌ی تێپه‌ڕاند

وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند: هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ملیۆنێك به‌رمیلی رۆژانه‌ی تێپه‌ڕاندوه‌.

ئه‌مڕۆ 3-4-2016،  بیجان نمدار زنكنه‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێران به‌ ئاژانسی شانای راگه‌یاندوه‌، له‌دوای هه‌ڵگرتنی سزا ئابورییه‌كان له‌سه‌ر ئێران له‌ مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران رۆژانه‌ ملیۆنێك به‌رمیلی تێپه‌ڕاندوه‌.

زنكنه‌ راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا ئێران رۆژانه‌ 1.75 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌كات.

جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ مانگی كانونی دووه‌می رابردوه‌وه‌ ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا سزا ئابورییه‌ سه‌پێنراوه‌كانیان له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگرت و له‌دوای هه‌ڵگرتنی سزا ئابورییه‌كانیش ئه‌و وڵاته‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان ده‌ستپێكرد.