به‌ڕێوه‌به‌رى تۆماركردنى كۆمپانیاكان له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو 320 كۆمپانیاى خۆماڵى و بیانى له كوردستان مایه‌پووچ بوونه‌و هیچ كۆمپانیایه‌كیش ناتوانێ مایه‌پووچبوونى خۆی بشارێته‌وه.
دڵزار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌رى تۆماركردنى كۆمپانیاكان له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى كوردستان رایگه‌یاند “له‌وه‌ته‌ى ناوى كۆمپانیاكان تۆمار ده‌كرێت له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵی رابردوودا تائێستا 320 كۆمپانیا مایه‌پووچبوون”.
له‌باره‌ى كاریگه‌رى قه‌یرانى دارایى له‌سه‌ر كۆمپانیاكان، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره وتى “له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو قه‌یرانى دارایى هه‌رێم كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر كۆمپانیاكان هه‌بووه، به‌ڵام مایه‌پووچبوونى سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان په‌یوه‌ندى به‌م ساڵه‌وه نییه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى تۆمارى كۆمپانیاكان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى مایه‌پووچبوونه له كۆمپانیاى خۆماڵى و بیانى پێكدێت، وتی “به‌شێكیان كۆمپانیاى توركى و به‌شێكى تریشیان كۆمپانیاى وڵاتانى دیكه‌ن”.
له‌باره‌ى رانه‌گه‌یاندنى مایه‌پووچبوونى كۆمپانیاكان، دڵزار ئیسماعیل وتى “هیچ كۆمپانیایه‌ك ناتوانێ مایه‌پووچبوونى خۆى بشارێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر مایه‌پووچبوونى خۆى رانه‌گه‌یاندێت ئه‌وا ساڵانه ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له‌و باج و رسوماته‌ى كه له كۆمپانیاكان وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش قورسه بۆیان”.
له‌هه‌رێمی كوردستاندا 21 هه‌زارو 56 كۆمپانیاى خۆماڵى و سێ هه‌زارو 130 كۆمپانیاى بیانى هه‌ن.
س: دواڕۆژ