دادگای ده‌ستووریی میسر رایگه‌یاند به‌هۆی گوشاره‌كانی لایه‌نگرانی مورسی‌و داخوازییه‌كانیانه‌وه به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگاكه‌یان بڕیاریانداوه تاكاتێكی نادیار كاروباره‌كانیان هه‌ڵپه‌سێرن.
دادگای ده‌ستووریی كه‌ئه‌ركی جیاكردنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی بڕیاره‌كان‌و یاساكانی میسری له‌ئه‌ستۆدایه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ گه‌لی میسر ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه به‌هۆی زیادبوون‌و به‌رده‌وامی گوشاره‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆك وئه‌ندامه باڵاكانیان و گوشارێكی ده‌رونی زۆریان له‌سه‌ر دروستبووه‌و به‌و هۆیه‌وه په‌نایان بردۆته‌به‌ر رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو كه‌له‌ئاستی قۆناغه‌كه‌دا بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانیان بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانیان داوه تا كاتێكی نادیار.
له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكراكراوه به‌هۆی مانگرتنی سه‌دان ئه‌ندامی چالاكی ره‌وته ئیسلامییه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ته‌لاری دادگاكهیاندا كه‌مه‌به‌ستیان په‌كخستنی بڕیاره‌كانی دادگایه سه‌باره‌ت بهپوچهڵكردنهوهی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شورا له‌لایه‌ن حزبی حوریهو داده‌وه، بڕیاریانداوه كاره‌كانیان رابگرن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند: له‌ئێستادا دادگای دهستوورییو محه‌مه‌د مورسی سه‌ره‌كیترین زنجیره‌ی كێشه‌و ململانێكانی میسر بهڕێوهدهبهنو ئه‌و دوو لایه‌نه بوونه‌ته چه‌قی ناكۆكییه‌كان، چونكه به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه ته‌واوی ره‌وته ئیسلامییه‌كان پشتگیریی‌و پشتیوانیی له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێستای مورسی دهكهنو هه‌موو سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش له‌پشت بڕیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوهرییهوهنو لایه‌نگرانیان پشتگیریی له‌بڕیاره‌كانی ده‌كه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕهزاییو خۆپیشاندانه‌كان محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی ده‌ستووری دیاریكرد.
ئاژانسه‌كان رایانگه‌یاند: له‌كاتێكدا تێكڕای هێزو لایه‌نه لیبڕالییهكان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا مورسی له‌بڕیاری راگه‌یاندنه‌كه‌ی پاشگه‌زنه‌بێته‌وه ده‌ستبه‌رداری مانگرتن‌و خۆپیشاندان‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌كانیان نابن و گۆڕه‌پانی ته‌حریر چۆڵناكه‌ن، محه‌مه‌د مورسی سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی بنیاتنانی كرد‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی راپرسی ره‌شنووسی ده‌ستووری وه‌رگرت، پاشان له‌وتارێكیدا كه له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه پێشكه‌شیكرد ، رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دیاریكرد‌و داوای لههاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌شی كرد به‌مه‌به‌ستی پهسهندكردنو هێنانه‌كایه‌ی میسرێكی نوێ به‌شداری تێدابكه‌ن.
هاوكات سه‌باره‌ت بهئاڵۆزیو قه‌یرانی سیاسی میسر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: پێویسته یه‌كێتیی ئه‌وروپا هاوكارییه‌كانی بۆ میسر رابگرێت تائه‌و كاته‌ی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر پابه‌ند ده‌بێت به‌جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی له‌په‌یڕه‌وكردنی سیستمی دیموكراسی‌و ئازادی راده‌ربڕین له‌وڵاته‌كه‌یدا.
سه‌باره‌ت به‌ئیخوان موسلمینیش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌وه‌ی روونكردۆته‌وه كه ئیخوان ئاین بۆ ئامانجی سیاسی بهكادێنێت و هۆشداریشداوه به‌وه‌ی گه‌ر ناڕه‌زاییه‌كان به‌رده‌وام بن ، ئه‌وا میسر به‌ره‌و لێكترازان‌و پارچه‌پارچه‌بوون هه‌نگاوده‌نێت.