هەرێم لە مانگی ئازاردا زیاتر لە 557 ملیۆن دۆلار داهاتی نەوتی هەبووە

 
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە راپۆرتێكدا وردەكاری فرۆشتن و هەناردەكردنی نەوتی بۆ ئازاری 2016 ئاشكراكردوەو رایگەیاندوە لە مانگی ئازاردا حكومەتی هەرێم  زیاتر لە (10) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردوە و زیاتر لە 557 ملیۆن داهاتی نەوتەكە بووه.
 
لەڕاپۆرتەكە كە ئەمرۆ لە بەشی ئینگلیزی ماڵپەری وەزارەتی سامانە سروشتیەكاندا بڵاوكراوەتەوە  لەماوەی (20) رۆژی مانگی ئازاردا حكومەتی هەرێم بڕی (10) ملیۆن و  (148) هەزار و (487) بەرمیل نەوت هەناردە كردوە. 
لە راپۆرتەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكەدا  هاتووە كۆی داهاتی نەوت لە مانگی ئازاردا بریتیە لە (557.272.177) ملیۆن دۆلار و لەو بڕەش (36) ملیۆن دۆلار كرێی بەرهەمهێنانی نەوت بوە و (4.258.000) ملیۆن دۆلار بە دراوە كۆمپانیای (بیووتەری) نێودەوڵەی و حكومەتی هەرێمیش بڕی (517) ملیۆن دۆلاری بۆماوەتەوە. 
بەگوێرەی راپۆرتەكە لە مانگی ئازاردا ماوەی (12 ) رۆژ لە ماوەی نێوان  (1/3/2016  تا 10/3/2016)  بەهۆكارێك لە دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم هەناردەی نەوت وەستاوەو لە (11)ی مانگ بەدواوە هەناردەی نەوت دەستپێكردۆتەوە و بەردەوام تا كۆتایی مانگی ئازار.