بە 2 ترلیۆن دۆلار خۆی بۆ سەردەمی دوای نەوت ئامادەكات

 
محەمەد بن سەلمان، جێنشینی پادشای سعودیە ئاشكرایكرد بەمەبەستی  كەمكردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت، به جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پرۆژەی گەورە  وڵاتەكەی پلانێكی زەبەلاحی ئابووری داڕشتوە كە بەهاكەی دوو تریلیۆن دۆلارە. 
لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی بلۆمبرگ، بن سەلمان  رایگەیاندوە، بەوپێیەی وڵاتەكەی خاوەنی گەورەترین سندوقی وەبەرهێنانە، ئامادەیە ئەستێرەی نەوت بكوژێنێتەوە و كۆتایی بە سەردەمەكەی بهێنێت، ئەوەش بە تەرخانكردنی برێك پارە بۆ جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پرۆژەی گەورە كە نەوەكانی داهاتوو سوودی لێوەربگرن.
جێنشینی پادشای سعودیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە پشكەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ كە (5%) سندوقی سیادی سعودیە پێكدەهێنێت و بەنیازیشە تا ساڵی (2018) بەشێك له پشكەكانی بفرۆشێت، وەبەرهێنانی گەورە بە سندوقی سیادی بكات كە گەورەترین سندوقی سیادیە لە جیهاندا دەتوانێت كۆمپانیا وەك گۆگڵ و فەیسبوك بكڕێت.
سەبارەت بە دیدیان بۆ وەبەرهێنانی بیانی بن سەلمان ئاشكرایكردوە كە هەوڵدەدەن تا ساڵی (2020) وەبەرهێنانی بەرێژەی 50% وەبەرهێنانی بیانی زیادبكەن، كە لەئێستادا (5%) وەبەرهێنانە.
بن سەلمان راشیگەیاندوە وڵاتەكەی پلانێكی نشیتمانی خێرای هەیە كە كۆمەڵێك چاكسازی بكات، داهاتی كەرتە نا نەوتیەكان زیادبكات باج و روسومات لەسەر زێدەبایی (قیمە المضافە) زیادبكات و هەوڵیشدەدەن توانا ئیدارییەكانیان پەرپێبدەن و لەبوودجەدا خەرجی بەگەرخستن كە ئێستا نزیكەی (40%)بوە كەمبكانەوە بۆ 12%.
بەگوێری ئاژانسی بلۆمبرگ لە ساڵی 1932 بەدواوە كەسایەتی محەمەد بن سەلمان بەهێزترین كەسایەتی دەستڕۆیشتوە لە مێژووی عەرەبستانی  سعودیە كە دەسەڵاتی جێبەجێكردنی بڕیار و پلانەكانی هەیە، لەهەمانكاتدا پۆستی وەزیری بەرگریشی هەیە و سەركردایەتی جەنگی یەمەن دەكات و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئابووری و گەشەپێدانە كە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز بەمدوایانە دایمەزراندوە.