دەستەی گشتی ئاماری تورکیا ، داتاکانی تایبەت بە ئابووری تورکیای لە ساڵی 2015 بڵاوکردەوە و، بەپێی داتاکانیش ئابووری تورکیا لە ساڵی رابردوو بەڕێژەی 4% گەشەیکردووە و ،کەرتی پیشەسازی ئەو وڵاتەش زۆرترین گەشەی تۆمارکردووە.
ده‌سته‌ی ئاماری گشتی توركیا رێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2015 راگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه وێڕای كێشه‌كانی وڵاتانی دراوسێ و خراپی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا و سستی ئابووری و قه‌یرانی دارایی له ئه‌وروپا كه‌چی گه‌شه‌ی ئابووری بۆ ساڵی 2015 گه‌یشته 4% و بۆ ساڵی 2016 بڕیاره سەدا 5 تێپه‌ڕێنێت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له دوایین 3 مانگی رابردووی ساڵی 2015دا گه‌شه‌ی ئابووری رێژه‌ی 5.7 %ی تۆماركرد.
هه‌روه‌ها 9 مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو 3.4% گه‌شه‌ی كرد، به‌ڵام به‌گرتنه‌به‌ری به‌رنامه‌ی واده‌ی مامناوه‌ند رێژه‌كه گه‌یشته 4.5% و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌ته‌واوی ساڵدا 4% ی تۆماركرد.
رێژه‌ی هه‌نارده‌كردن له‌مانگی شوباتدا 1.4% زیادی كرد كه ده‌كاته 12 ملیار و 406 ملیۆن دۆلار‌و رێژه‌ی هاورده‌كردنیش 8.1% دابه‌زی واته 15 ملیار‌و 571 ملیۆن دۆلار كه‌میكرده‌وه.
رێژه‌ی كورتهێنانی بازرگانی ده‌ره‌وه‌ش له مانگی شوباتدا 32.8% دابەزی واته له 4 ملیار‌و 709 ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ 3 ملیار‌و 165 ملیۆن دۆلار كه‌میكرد.
گه‌شه‌ی كشتوكاڵی به‌ڕێژه‌ی 7.6% زیادیكردووه واته 4 ملیار‌و 240 ملیۆن دۆلار داهاتی زیاتری دابینكردووه كه كۆی گشتی داهاتی كشتوكاڵی له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 52 ملیار‌و 389 ملیۆن دۆلار‌و 236 هه‌زار دۆلار بووه.
گه‌شه‌ی پیشه‌سازی به‌ڕێژه‌ی 8.5 % زیادیكردووه واته 27 ملیار‌و 672 ملیۆن دۆلار داهاتی زیاتری دابینكردووه ،كه كۆی گشتی داهاتی پیشه‌سازی له ماوه‌ی ساڵێكدا 396 ملیار‌و 479 ملیۆن دۆلار بووه.