عێراق 15 ملیار دۆلار قەرز لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەكات

 

نێردەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ عێراق ئاشكرای دەكات، ئەگەر لەگەڵ عێراق بگەینە ئەنجام لەو كۆبوونەوەیەی كە بڕیارە مانگی داهاتوو لە واشتنۆن ئەنجامی بدەین، ئەوا عێراق لە مانگی حوزەیراندا بۆ ماوی سێ‌ ساڵ بەخواستی خۆی دەتوانێت قەزربكات.



كریستیان جوتش، بە رۆیتەرزی راگەیاندوە، بەگوێرەی ئەو لێكتێگەیشتنەی لەگەڵ عێراقدا واژۆیانكردوە، عێراق دەتوانێت (15) ملیار دۆلار قەرز لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و دامەزراوە نێودەوڵەتیەكانی دیكە بكات.



جۆتش، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە دانوستاندنەكانی عێراق دەربارەی ئەو قەرزانەی بەنیازە لە هەر یەك لە ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و وڵاتانی كەنداو و كۆمەڵەی حەوتی بكات بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە.



بەوتەی جۆتش، عێراق لە ماوەی سێ‌ ساڵی داهاتوودا پێویستی بە (15) ملیار دۆلار كۆمەك و قەرز هەیە و پێشبینی ئەوەشیكردووە ئەمساڵ عێراق بتوانێت 5 ملیار دۆلار قەرز وەربگرێت.