ڕێكخراوی كشتوكاڵ و خۆراكی جیهانی ( فاو) ڕایگه‌یاند تا ساڵی 2050 پێویستی به 3 هه‌ساره‌ی دیكه‌ی وه‌كو زه‌وی هه‌یه ئه‌گه‌ر بێت‌و دانیشتوانی جیهان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر زۆر خه‌وی و به‌فیڕۆدانی بڕێكی زۆر له‌و خۆراكانه‌ی ئێستا به‌كارییان ده‌هێنن.
ناوه‌ندی بارێلای ئیتالی بۆ تومێژینه‌وه‌كانی خۆراك له كۆڕبه‌ندی چواره‌میدا ئاشكرای كردووه، پێده‌چێت كۆی دانیشتوانی گۆی زه‌وی تا ساڵی 2050 بگاته 9 ملیار مرۆڤ، به‌و هۆیه‌شه‌وه پێویستییه‌كانی خۆراك بۆ له‌سه‌دا 70 به‌رز ده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستیه خۆراكییه‌كانی دانیشتوانی گۆی زه‌وی له ڕێگه‌ی خۆیانه‌وه دابین بكرێت پێویسته زیاتر گرنگی به به‌رهه‌مهێنان بده‌ن و ڕێژه‌ی به‌فیڕۆدانی خۆراكه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، خوپێوه‌گرتنی مرۆڤ بۆ خواردن ساڵانه ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی یه‌ك ملیار‌و 300 ملیۆن ته‌ن خۆراك ئه‌مه‌ش بێگومان مه‌ترسی نه‌مانی سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی خۆراكی لێ ده‌كرێت .
سەرچاوە : ئێن ئار تی