پێشكه‌وتنی سه‌رسوڕهێنه‌ری چین له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا جوگرافیا‌و هاوكێشه‌ی پیشهسازیو بازرگانی جیهانی گۆڕیوه، چین تاقه وڵاتی كۆمۆنیسته كه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا خۆی له‌گێژاوی دواكه‌وتوویی ده‌رباز كردووه‌و مۆجیزه‌ی ئابوری به‌دیهێناوه، ئه‌م وڵاته به‌توانا مرۆیى‌و مادییه زه‌به‌لاحه‌كه‌یه‌وه ریزبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئابوری له‌گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا تێكداوه.
كۆماری گه‌لی چین، كه بهملیارێكو 350 ملیۆن دانیشتوانه‌وه، چڕترین وڵاتى جیهانه، له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كیشوه‌رى ئاسیادا هه‌ڵكه‌وتووه‌و پایته‌خته‌كه‌ى “په‌كین”ه، سێهه‌م گه‌وره وڵاتى جیهانیشه له‌ڕووى روبه‌ره‌وه له‌پاش روسیا‌و كه‌نه‌داو سنوورى بهچوارده ده‌وڵه‌ته‌وه لكاوه، گه‌وره‌ترین شاری “شه‌نگه‌های”ه، زمانی فه‌رمى ماندرینیه، سیسته‌می حوكمى تاك حیزبی‌و كۆمۆنیستیه، كه كۆماری گه‌لی چین له 1ی ئۆكتۆبه‌ری 1949دا راگه‌یه‌ندرا.
شارستانی چینی یه‌كێكه له‌دێرینترین شارستانیه‌كانی جیهان، كه مه‌ڵبه‌ندی ژیانی مرۆڤ بووه له‌دێرزه‌مانه‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار ئاگری له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه تیا به‌كارهێنراوه، گهنمو برنجی تێدا چێنراوه، روباری زه‌رد له‌چیندا، هه‌مان رۆڵى روبارى نیل‌و روبارهكانى دیجله‌و فوراتی بینیوه له‌بنیاتنانی شارستانیه‌تدا، كه ئایینی كۆنفۆشیوسی به‌رهه‌مهێناوه.
سه‌رده‌مانێكى زۆریش كشتوكاڵ پیشه‌ی سه‌ره‌كی دانیشتوانی چین بووه، كه رۆڵێكی گرنگی له‌شارستانیه‌تی چیندا بینیوه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕو ههڵسوكهوتو دابونه‌ریتیان هه‌بووه.
ناوى چین له‌ناوى بنه‌ماڵه‌ی “تشین”ه‌وه هاتووه، كه بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئیمپراتۆر بوون‌و توانیویانه وڵاتی چین له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی خۆیاندا یهكخهنو پێش زایین یه‌كه‌مین ده‌سه‌ڵاتى ئیمپراتۆریه‌تی تێدا دابمهزرێننو زمانی قسه‌و نوسینی یه‌كگرتوو بكه‌ن. دواى ئه‌وانیش بنه‌ماڵه‌ی هانو بنه‌ماڵه‌ی وای ئه‌م ره‌وشه‌یان گه‌شه پێداوه‌و ئایینی بوزا له‌ناویاندا ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
چین له‌مێژووى خۆیدا، چه‌ندینجار روبه‌ڕووى هێرشو په‌لاماری مهغۆلهكانو ژاپۆنیهكانو ئه‌وروپییه‌كان بۆته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ده‌ی سیانزهههمهوه تا سه‌ده‌ی نۆزدهههمو بیسته‌م، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی پاشكه‌وتوویی.
ساڵی 1911 دوای دوو هه‌زار ساڵ له‌حوكمی ئیمپراتۆریی، كۆماری چین داده‌مه‌زرێت، دواتریش كه له‌ساڵى 1917دا شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌ر سنووری باكوریه‌وه (واته روسیا) هه‌ڵده‌گیرسێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بیروباوه‌ڕی چهپو كۆمۆنیستی ئه‌و وڵاته دهبێتو ئه‌مه‌ش ده‌رگا به‌ڕووى شه‌ڕی ناوخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نیشتمانی ده‌كاته‌وه، كه سه‌ره‌نجام به‌سه‌ركه‌وتنی كۆمۆنیسته‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی ماوتسی تۆنغو هه‌ڵاتنی شیانغ كای شیك روه‌و تایوان كۆتایى دێت، كه به‌ر لهههڵاتنى هه‌موو یه‌ده‌گی زێڕی چین ده‌باته تایوان‌و ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ى به‌هێزبوونى تایوان له‌ڕووى ئابورییه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت.
ماوتسی تۆنغ ساڵى 1949، كۆماری گه‌لی چین رادهگهیهنێتو خۆشی ده‌بێت به‌سه‌رۆكی وڵات، دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كۆمۆنیسته‌كان له1949دا ئابوری ئاڕاسته‌كراوی سۆسیالیستی په‌یڕه‌و دهكرێتو رێگه به‌چالاكى كه‌رتی تایبه‌تى نادرێت، تا دواى مردنى ما‌و.
ئه‌وانه‌ی له‌ساڵی 1917دا شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ریان هه‌ڵگیرسان‌و رژێمی سۆسیالیستی‌و ده‌سه‌ڵاتى كرێكار‌و جوتیارانیان به‌سه‌ر فراوانترین وڵاتی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌دا سه‌پاند، دوای چه‌ند سالأ په‌یان به‌وه برد كه به‌سۆسیالیزم خه‌ڵكیان پێ تێر ناكرێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا چین له‌پاش ساڵى 1979 بووه تاقه رژێمێكى كۆمۆنیستیى خاوه‌ن ئابورییه‌كی تۆكمه‌و به‌هێز.
گه‌شه‌ی خێرای ئابوری‌و پیشه‌سازی چین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی دینگ شیاو بینگ كه له‌كۆتایى ده‌یه‌ى 1970دا بووه سه‌رۆكى وڵات، شیاو بینگ له‌سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌ركاره‌وه كه‌وته ناردنی گه‌نجانى وڵاته‌كه‌ى بۆ مه‌شقى ئهندازیارییو ئابوریی له‌رۆژئاواو ئه‌مه‌ریكا، به‌مه‌به‌ستى دروستكردنی توێژێكی ته‌كنۆكرات.
ئه‌م سه‌رۆكه نوێیه كه ده‌رگای گه‌شه‌ی ئابوری به‌ڕووی ئه‌ژدیهای ئاسیایی چیندا كرده‌وه، سه‌رسام بوو به‌ئه‌زمونی ژاپۆن له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، دینگ شیاو بینگ ئه‌وروپای رۆژئاوای بینی بوو، ئاگای لهدواكهتوتوویی وڵاته‌كه‌ی بوو، ساڵی 1979 كه هاته سه‌ركار بڕیاری دا هه‌موو كاربه‌ده‌سته باڵاكان ده‌بێت بچن رۆژئاوا ببینن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه چاویان بهپێشكهوتنهكانى دنیا بكهوێتو له‌دواكه‌وتوویی وڵاته‌كه‌یان به‌خه‌به‌ر بێن، ئه‌مه سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی خێرای چین بوو .
هه‌رچه‌نده دینگ شیاو بینگ فریشته نه‌بوو، به‌ڵكو له‌سه‌ركوت كردن‌و كوشتارى مه‌یدانی تیان مین به‌شدار بوو، به‌ئیراده‌ی سه‌رسه‌ختانه‌ی ئه‌ویش بوو كه چین بهكۆمۆنیستی مایه‌وه، به‌ڵام له‌ڕووی ئابورییه‌وه چین له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ودا به‌ڕووی جیهاندا زیاتر كرایه‌وه، ئه‌و كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ئابوری‌دا هێناو میكانیزمه‌كانی بازاڕی ئازادى په‌یڕه‌و كرد‌و كه‌رتی تایبه‌تی گه‌شه پێداو ماڵئاوایى له‌سیاسه‌تى خۆژێنی‌و داخستنی سنوره‌كان كرد.
چین كه له‌رۆژگاری ماودا، كۆمپانیا فره ره‌گه‌زه‌كانی به”سیمای شه‌یتان” ناوده‌برد، بوو به به‌هه‌شتی سه‌رمایه‌گوزارییه ده‌ره‌كییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه، پێشتر چین خه‌ریكی خۆژێنی بوو له‌چوارچێوه‌ی سنوره داخراوه‌كانی خۆیدا، به‌ڵام له‌دواى گرتنه‌به‌رى سیاسه‌تى بازاڕى ئازاده‌وه، له‌گۆڕه‌پانی بازرگانی ده‌ره‌كیدا به‌چوار ئه‌سپیی به‌ره‌و پێش رۆشت‌و زیاتر‌و زیاتر ئابوری خۆى به‌بازاڕه‌كانی هه‌نارده‌كردنی جیهانه‌وه گرێدا. دینگ شیاو بینگ سیسته‌مێكی نوێی هێنایه كایه‌وه كه تیۆرداڕێژه‌رانی په‌كین ناوی “ئابوری سۆسیالیستی بازاڕ”یان به‌سه‌ردا دابڕیو ئه‌مڕۆ له‌میدیاكانی رۆژئاوادا به”سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی” ناوده‌برێت.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م گۆڕانكارییه‌وه بوو كه پڕ دانیشتوانترین وڵاتی جیهان بوو به‌گه‌وره‌ترین كارخانه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی، لهسیو پێنج ساڵی رابردوودا سنووره ئابورییه‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك راماڵیو به‌گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی 9%، له‌ڕووی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له‌ساڵی 2006دا بووه خاوه‌نی سێهه‌مین ئابوری جیهانو جێی به‌ئه‌ڵمانیا لێژ كرد، له‌ساڵی 2010شدا جێی به‌ژاپۆن چۆلأ كرد‌و بووه دووه‌هه‌م گه‌وره‌ترین ئابوری جیهان.
له‌ماوه‌ی 35 ساڵی رابردوودا چین بووه گرنگترین به‌رهه‌مهێنه‌ری كاڵای پیشه‌سازی، دوو هێنده‌ی ژاپۆن‌و دوو هێنده‌و نیوی ئه‌مه‌ریكا، ساڵانه ئوتومبێل به‌رهه‌مده‌هێنێت. كه‌وته سه‌رمایه‌گوزاری كردنى گه‌وره له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا یه‌ده‌گی دراوی قورس‌و زێڕى ساڵ به‌ساڵ له‌زیادبوندایه. ئێستا ئابوری چین له‌دوای ئه‌مه‌ریكاوه، له‌پله‌ی دووه‌مدایه له‌ڕووی به‌رهه‌می نهتهوهییو بازرگانیه‌وه، بازرگانی ساڵانه‌ی 2 ترلیۆن‌و 210 ملیار دۆلاره كه 1 ترلیۆن‌و 200 ملیاری ههناردهكردنهو 1 ترلیۆن‌و 10 ملیار دۆلاری هاورده كردن كه زۆربه‌یان نهوتو كه‌ره‌سه‌ی خاون، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی له 2013دا زیاتر له 222 ملیار بووه.
به‌پێی گۆڤارى به‌ناوبانگى ئابورى “فۆربس” له‌كۆی 500 گه‌وره كۆمپانیای جیهان 37یان چینین، له 20 كۆمپانیای هه‌ره زه‌به‌لاحی نه‌وتى جیهان، چواریان چینین كه كۆمپانیای “پترۆڵ چاینا” یه‌كێكیانه. چین یه‌كێكه له‌گرنگترین چوار وڵاته هه‌ره گه‌شتیاره گه‌وره‌كه‌ی جیهان كه له‌ساڵی 2013دا، 91 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی كردووه.
چین خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆژیای ئهتۆمیو خاوه‌نى مانگی ده‌ستكرده، چین خاوه‌نی دووه‌م گه‌وره‌ترین بودجه‌یه بۆ تۆژینه‌وه‌و په‌ره‌پێدانى زانستى له‌جیهاندا، ته‌نها له‌ساڵی 2006دا 136 ملیار دۆلاری بۆ ئه‌و تۆژینه‌وانه ته‌رخان كردووه.
چین به‌ریتمێكی زۆر خێرا دێته پێش، ته‌نها له‌ماوه‌ی 22 ساڵدا له1979ه‌وه تا 2001 به‌رهه‌می گشتی ناوخۆیى سی به‌رابه‌ر زیادییكردووه، به‌مه‌رجێك به‌ریتانیا گۆڕانكارییه‌كی به‌مجۆره‌ی 150 ساڵی پێویست بووه، له‌ساڵى 1820ه‌وه تا ساڵى 1935.
چین بازاڕێكی گه‌وره‌شه، كه زۆرترین به‌كارهێنه‌ری مۆبایل‌و زۆرترین به‌كارهێنه‌ری ئینتهرنێتو ئوتومبێلو گه‌شتكردن به‌فڕۆكه‌ى تێدا كۆبووه‌ته‌وه.
ئا: رێژه‌ن