زانست‌و ته‌كنه‌لۆژیا هه‌موو ژیان‌و بۆچونه چه‌قبه‌ستووه‌كانى سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ى سه‌ره‌ونگون كردووه، له‌ژیانى ئابوری‌و سیاسى‌و سه‌ربازیدا ئه‌وانه به‌هێزن كه خاوه‌نى ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ‌و زانستى به‌هێزن.
ده‌مێكه جیهان پێیناوه‌ته قۆناغێكه‌وه كه هێزى مرۆیى‌و ده‌ستى كار له‌به‌رهه‌مهێنانى كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازیدا له‌ڕووى چه‌ندایه‌تییه‌وه بایه‌خێكى ئه‌وتۆى نه‌ماوه، ئه‌وه‌ى له‌جیهانى پیشهسازىو كشتو‌كاڵى نوێ‌دا رۆڵى سه‌ره‌كى ده‌بینێت، چیتر كارى فیزیكىو هێزو تواناى بازوو نین، به‌ڵكو زانست‌و ته‌كنه‌لۆژیاو كارامهییه.
له‌وڵاتانى پێشكه‌وتوودا زۆرێك له‌به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان، كه‌ره‌سه‌ى خاونو ته‌نها لهكێڵگهوه بۆ به‌كارهێنان نابرێنه بازاڕه‌وه، به‌ڵكو له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌یه‌كدا به‌هۆى پێشكه‌وتنى ته‌كنیك‌و پیشه‌سازى گۆڕینه‌وه ده‌كرێنه به‌روبومێكى دیكه، ئیتر كشتوكاڵ به‌وجۆره ئه‌نجامنادرێت كه سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر باوباپیرانمان ده‌یانكرد، به‌ڵكو له‌زۆربه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتووى جیهاندا به‌پشتبه‌ستن بهزانستو ته‌كنه‌لۆژیا به‌رده‌وام هه‌وڵى به‌بازاڕى كردنى كشتوكاڵ ده‌درێت. ناكارایى كه‌رتى كشتوكاڵ له‌وڵاتانى دواكه‌وتوودا، به‌پله‌ى یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناشارهزایىو كه‌مى ئامێرى كشتوكاڵى‌و بێئاگایى جوتیاران سه‌باره‌ت به‌گرنگى به‌كارهێنانى ته‌كنیك‌و شێوازى زانستى‌و ته‌كنه‌لۆژیا له‌به‌رهه‌مهێناندا.
بۆ په‌ى بردن به‌گرنگى ته‌كنه‌لۆژیاو ئه‌و گۆڕاكارییه گه‌وره‌یه‌ى له‌سه‌ده‌ى نۆزدهههمو بیسه‌ته‌مدا له‌كه‌رتى كشتوكاڵدا به‌دیهێناوه، سه‌رنجدان لهئهمهریكاو ئه‌وروپا گرنگه، له‌ئه‌مه‌ریكا هه‌ر جوتیارێك له‌ساڵى 1800دا به‌روبومى كشتو‌كاڵى 3 كه‌سى به‌رهه‌مده‌هێنا، له‌ساڵى 1900دا هى 5 كهسو له‌ساڵى 1930دا هى 9 كهسو له‌ساڵى 1960دا هى 28 كهسو له‌ساڵى 1967دا هى 90 كه‌س، ئه‌وه‌ى بزوێنه‌رى ئه‌م گۆڕانكارییه بوو زانست‌و ته‌كنه‌لۆژیا بوو، له‌ئه‌ڵمانیا به‌رهه‌مهێنانى په‌تاته له‌ساڵى 1900دا بیست ئه‌وه‌نده‌ى به‌رهه‌مهێنانى په‌تاته بوو له‌ساڵى 1800دا.
تۆژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌مێكه له‌وڵاتانى پێشكه‌وتوودا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌كنه‌لۆژیاى میكانیكى له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیاى بایلۆجى لهكێڵگهدا به‌كاربهێنرێت بۆ زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى كشتو‌كاڵى.
ئه‌وه‌ى وڵاتێك ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه له‌جیهانى ئه‌مڕۆدا، به‌فیڕۆنه‌دانى كات‌و كارى داهێنانو زانست‌و ته‌كنه‌لۆژیایه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا زانست‌و ته‌كنه‌لۆژیا كارى كشتوكالأ كردن‌و چاندن‌و كێڵانو ئاودێرىو دروێنه‌و گواستنه‌وه رێكده‌خات.
رێكخراوى فاوى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تراژیدیاى وڵاتانى پاشكه‌وتوو به‌راورد به‌وڵاتانى پێشكه‌وتوو ئه‌وه‌یه كه “له‌و وڵاتانه‌دا به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا 5%ى به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیایه له‌یه‌كێتى ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا لهكشتوكاڵدا”.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، پێویسته له‌وه به‌ئاگا بین كه ئابورى كوردستان به‌ر له‌هه‌ر شتێك پێویستى بهزانستو ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆژیای نوێیه، چونكه ئابورى سه‌ده‌ى بیست‌و یه‌كه‌م پشت بهزانستو به‌كارهێنانى ته‌كنیك‌و تواناى زانستى ده‌به‌ستێت.
ئا: ڕێژەن