لە کاتێکدا وڵاتی جەزائیر بۆ دابینکردنی داهات پشتی بە کەرتەکانی نەوت و گاز بەستووە، کۆمپانیا ئەلکترۆنییەکانی جەزائیر هەوڵدەدەن شوێنێک لە بازاڕی وڵاتانی دەرەوە بۆخۆیان دابینبکەن بۆ دەستکەوتنی داهات.
دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەکانی رابردوودا کاریگەری کردووەتە سەر کەرتی بازرگانی و ئەو خزمەتگوزارییانەی حکومەت پێشکەشی دەکات، کە پشت بە داهاتی وڵات دەبەستن، بەڵام کۆمپانیاکان بەدوای رێگای دیکەی دەستکەوتنی داهاتدا دەگەڕێن .
حکومەتی جەزائیر ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی هاوکاری ئەو کۆمپانیایانە بکات کە دەیانەوێت بەرهەمەکانییان هەناردەی دەرەوە بکەن، چونکە قەیرانی ئابووری جەزائیر و ئەو وڵاتانەی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن، بووەتە هۆی ئەوەی بەدوای رێگایەکی دیکەدا بگەڕێن بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە دابەزینی نرخی نەوتدا کاریگەری لەسەر دروستکردوون.
جەزائیر بەدوای سەرچاوەی دیکەی داهاتدا دەگەڕێت
