دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە لەدەرەوەی کوردستان و لە دووبەی سەرمایەداری شاری سلێمانی حاجی فائیق کۆڵەک بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایکرد لەشاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنەکەدا بەشداری کردوو پرسەو ماتەمینی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گەیاندە کەسوکاری کۆچکردوو هیوای خواست کە دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیانبێت.
سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا کۆچکردوو هەمیشە لەخەمی هاوکاری و یارمەتیدانی خەڵکدا بووە و کاری خێرخوازی زۆری کردووە وە توانیویەتی بازرگانی لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپا ئەنجام بدات.





