20 كۆمپانیا له‌شاری كه‌ركوك كاره‌كانیان راده‌گرن به‌هۆی ئه‌و گرژی ئاڵۆزییانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵییدا هه‌یه، كه به‌هۆی فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی دیجله‌وه دروستبووه.
فه‌لاح به‌زاز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی كه‌ركوك به ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاندوە كه گرژییه‌كانی ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو كه له دوزخورماتوو دروستبوو، كاری كردۆته‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی پرۆژه‌كانی شاری كه‌ركوك و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا پرۆژه‌كانیان راگرتوه، كه ژماره‌یان 20 كۆمپانیا ده‌بێت.
راشیگه‌یاند” سه‌رجه‌می ئه‌و كۆمپانیایانه مۆله‌تی كاركردنیان له پارێزگای كه‌ركوك وه‌رگرتوه و كۆمپانیاكانیش له‌بواره‌كانی بیناسازیی و نیشتجێبون و گه‌شتوگوزارین.
دوابه‌دوای هاتنی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله بۆ ناوچه‌ی دوزخورماتوو كرژی ئاڵۆزییه‌كی زۆر كه‌وته نێوان هه‌رێمی وكوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ئه‌وه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری له شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان دروست كردووه.