نوسینگه‌كانی كڕین و فرۆشتنی دۆلارله‌شاری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نن نرخی دۆلار لە به‌رز بونه‌وه‌دایه.
محه‌مه‌د ئیبراهیم خاوه‌نی نوسینگه‌ی ژیر له بازاڕی دۆلاره‌كه له شاری سلێمانی ڕایگه‌یاند” دۆلار به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه هۆكارەكه‌شی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی به‌غدا و بانكی ناوه‌ندی عێراقه كه به‌رده‌وام خستنه بازاڕی دۆلار كه‌م ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی زیادبونی خواست لەسەر دۆلار له‌بازاڕدا”
وتیشی” له‌ئێستادا خه‌ڵك له‌كڕینی دۆلار به‌رده‌وامن هه‌ندێك كه‌س هه‌یه بۆ خێر ده‌یكڕێت هه‌ندێكیش پاره‌ی عێراقی ده‌كات به‌دۆلار و هه‌ڵی ده‌گرن كه ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌رده‌وام دۆلار به‌رزبێته‌وه و بانكی ناوه‌ندیش دۆلار ناخاته بازاڕه‌وه به‌ڕێژه‌ی زۆر بازرگانانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن زۆرترین دۆلار بكڕن”
نرخی هه‌ر ١٠٠ دۆلارێك ١٢٨ هه‌زار و ٥٠٠ دیناره هه‌ندێك جار ٦٠٠ دینار یان ٧٥٠ دینار زیاد ده‌كات.