فایەقی حاجی محەمەدی كۆڵەك سەرمایەداری ناسراوی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئازاری 2016 لە دوبەی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.
حسێنی مەلا ساڵح ئەندامی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە دوبەی-ەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ فایەقی حاجی محەمەدی كۆڵەك كۆچی دواییكردوە.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە کۆچی دوای گەورە بازرگانی شاری سلیمانی هیوای خواست کە دوا ناخۆشیبێت بۆ شاری سلێمانی و بنە ماڵەکەیان.
پاش ئەوەی سەرمایەدار و وەبەرهێنەرێكی شاری سلێمانی لە دەرەوەی وڵات كۆچی دوایی كرد، لە رێگەی فرۆكەخانەی سلێمانییەوە تەرمەكەی دەگاتەوە سلێمانی و ئەسپەردە بكرێت.
ئەمڕۆ فایەق حاجی محەمەد كۆڵەك ناسراو بە (فایەقی كۆڵەك)، وەبەرهێنەر و بازرگانی ناسراوی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، لەو بارەیەوە مەلا یاسین، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایگەیاند: ناوبراو لە نەخۆشخانەیەكی شاری دوبەی لە وڵاتی ئیمارات كۆچی دوایی كردووە، بڕیارە ئەمشەو تەرمەكەی لە رێگەی فرۆكەخانەی سلێمانییەوە بگاتەوە شاری سلێمانی.
مەلا یاسین ئاماژەی بەوەشكرد، تەرمی فایەقی كۆڵەك لە مزگەوتەكەی خۆی لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی بەخاك دەسپێردرێت، كە حاجی محمدی باوكیشی لە هەمان مزگەوت ئەسپەردەی خاك كراوە.