شیلان بیبانى شاره‌زا له‌بوارى ئابورى‌و خاوه‌نى ماسته‌ر له‌كارگێڕى كار، له‌م گفتوگۆیه‌ى سایتى بازرگانى‌و پیشه‌سازییدا ده‌ڵێت “لاوازى‌و بێ توانایى بازاڕى كارى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازى ژێرخانى ئابورى‌و كه‌مبوونى به‌رهه‌مى ناوخۆیى‌و فه‌رامۆشكردنیان”.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: ئایا ئه‌و رێژانه‌ى سه‌باره‌ت به‌بێكارى له‌هه‌رێمى كوردستاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه تا چه‌ند گوزارشت له‌واقیعى بێكاریى ده‌كه‌ن، هه‌ست ناكه‌ن رێژه‌ى بێكارى زۆر له‌و ژمارانه زیاتره كه بڵاوده‌كرێنه‌وه؟
شیلان بیبانى: له‌كۆندا له‌ساڵانى ده‌یه‌ى 1990 رێژه‌ى بێكاریى هه‌رێم 56% بوو، به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه له‌ساڵى 2011 تا راده‌یه‌ك كه‌مبۆته‌وه گه‌یشتوته 41.8% بۆ شاره‌كانى كوردستان، واته ساڵى 2013 به به‌راورد به‌ساڵى 2011 به‌ڕێژه‌ى 27.8% كه‌مبۆته‌وه، هه‌روه‌ها له‌نێوانى ساڵى 2013 بۆ 2014دا زیادى كرد، له‌ساڵى 2013دا رێژه‌ى بێكارى 7% بوو، به‌ڵام بۆ ساڵى 2014 گه‌ێشته 10% ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ى كه له‌ساڵى 2014دا به‌سه‌ر كوردستاندا هات به‌هۆى نه‌مانى بودجه‌و بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم. هه‌رچه‌نده ئه‌م رێژه‌یه سه‌دا سه‌د دروست نییه چونكه له‌كوردستان هیچ ده‌زگایه‌كى ئه‌كتیڤى كۆكردنه‌وه‌ى داتا نییه له‌باره‌ى هاوڵاتى‌و زانیارییه‌كانى، بۆیه پیشبینى ده‌كرێت كه ئه‌م بڕه زۆر زیاتر بێت به‌تایبه‌ت بۆ ساڵى 2015 به‌هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى دامه‌زراندن‌و وه‌ستانى زۆربه‌ى كۆمپانیاكان به‌هۆكارى قه‌یرانى ئه‌مساڵ.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: لاوازى‌و بێ توانایى بازاڕى كارى كوردستان له‌چیدا ده‌بینیت؟
شیلان بیبانى: لاوازى ژێرخانى ئابورى‌و كه‌مبوونى به‌رهه‌مى ناوخۆیى‌و فه‌رامۆشكردنیان، وه‌ك داخستنى كارگه‌كان به‌هۆى نه‌بوونى ئاسانكارى‌و یارمه‌تى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هاورده‌كردنى هه‌موو جۆره كاڵایه‌ك به‌جۆره‌ها نرخ به‌مه‌ش به‌رهه‌مى ناوخۆیى سه‌رف نه‌ده‌بوو، چونكه ئه‌و به‌رهه‌مه ناوخۆیانه تیچووى زیاتریان ده‌ویست به به‌راوورد به به‌رهه‌مێكى ده‌ره‌كى بۆیه ده‌رگاى پیشه‌سازى‌و به‌رهه‌مهێنان تا راده‌یه‌كى زۆر داخران، سه‌ره‌نجام بێكارى زیادى كرد‌و وڵاتمان له‌به‌رهه‌مهێن بۆ به‌كارهێن رۆێشت. ئه‌مانه جگه له‌پشتگوێخستنى كه‌رتى كشتوكاڵ‌و فه‌راهه‌م نه‌كردنى پێداویستى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو، كاركراوه بۆ به‌كارخستنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌رتانه، به‌ڵام زۆر لاوازه له‌چاو ئه‌و كه‌لێنه گه‌وره‌یه‌ى ئه‌و بوارانه، جگه له‌وانه‌ش قۆرخكارى بازاڕ له‌لایه‌ن كومه‌ڵیك بازرگانه‌وه كه یارى به‌نرخه‌كان ده‌كرێت ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ سستى ده‌ستى كارى سه‌ربه‌خۆ له‌بازاڕه‌كان‌و كاسبكاره‌كان له‌ترسى زه‌ره‌ر دوور ده‌كه‌ونه‌وه له‌كاره‌كانیان‌و ده‌چنه‌وه قاڵبى بێكاریى، ده‌توانین بڵێین نه‌بوونى هه‌لى كار گه‌وره‌ترین ئامڕازه بۆ بێكارى.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: ئایا ئابورى كوردستان ئه‌وه‌نده به‌هێزه كه بتوانێت له‌ساڵانى ئاینده‌دا پێ به‌پێى زۆربونى رێژه‌ى دانیشتوان هه‌لى كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنێت؟
شیلان بیبانى: ئه‌گه‌ر له رووى ئابورییه‌وه پێناسه‌یه‌ك بۆ بێكار بكه‌ین ئه‌وا یه‌كه‌م پولێن بریتین له‌و كه‌سانه‌ى تواناى كاركردنیان هه‌یه‌و هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌لى كاریان بۆ نه‌ڕه‌خساوه وه‌ك هه‌موو ئه‌و ده‌رچووانه‌ى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كه چاوه‌ڕوانى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، گه‌نجانى كوردستان زیاتر له‌م قاڵبه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه. كێشه‌كه له‌وه‌یه دامه‌زراندن چاره‌سه‌رى بێكارى نییه، به‌ڵكو وه‌ك بڵێى قه‌ناعه‌ت دروستكردنه بۆ كاركردن چونكه رێژه‌ى دامه‌زراوى حكومى له‌كوردستان زۆر به‌رزه. ئه‌مانه جگه له‌وه‌ى كێشه‌ى قه‌یرانى ئابورى‌و نه‌بوونى دامه‌زراندن‌و نه‌بوونى قه‌رز بۆ گه‌نجان له‌پێشه‌نگى هۆكاره‌كانى بێكارى بوون، كوردستان گه‌ر سیاسه‌تى ئابورى خۆى بگۆڕێت بۆ داهاتوو ئه‌وا هه‌لى كاركردن زیاد ده‌كات له‌وانه ئاسانكارى گرێبه‌ستى دامه‌زراندن له‌كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌ویش به‌سه‌پاندنى ده‌ستى كارى خۆماڵى له‌هه‌ر كۆمپانیایه‌كى ناوخۆیى، له‌كوردستاندا نزیكه‌ى 2300 كۆمپانیاى بیانى‌و 15000 كۆمپانیاى ناوخۆیى‌و جگه له‌و كۆمپانیا نوێیانه‌ى له‌بوارى نه‌وت هه‌یه، كه‌واته ئێستا رۆڵى حكومه‌ت له‌وه‌دایه كه دامه‌زراندن به‌ره‌و كه‌رته تایبه‌ته‌كان به‌رێت‌و سیسته‌مى ئه‌و كه‌رتانه له‌ڕووى مافى ده‌ستى كاره‌كان وه‌كو كه‌رتى حكومه‌تى لێبكرێـت، هه‌روه‌ها مافه‌كانى خانه‌نشین‌و ساڵانه‌ى كار‌و گواستنه‌وه‌و مافى سه‌لامه‌تى بۆ ده‌سته‌به‌ربكرێـت.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: له‌دوو ده‌یه‌ى رابردوودا هه‌لى كار له‌كام كه‌رتى ئابوری‌دا زیاتر بوه؟
شیلان بیبانى: له‌كوردستاندا به‌داخه‌وه هه‌لى كاركردن سنوردار كراوه ته‌نها له‌دامه‌زراندنى حكومى‌و به‌مه‌ش ته‌واوى كه‌رته‌كانى تر پشتگوێ خراوه، ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى بوو بۆ بارى ئێستا كه به‌هیچ داهاتێك نه‌توانراوه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه خۆى له700 ملیۆن دۆلار ده‌دات دابین بكرێت. بۆیه وه‌به‌رهینان‌و پیشه‌سازى‌و كشتوكالأ‌و گه‌شتیارى له‌ریزبه‌ندى دووه‌م دێن. ئه‌م كێشه‌یه به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه كه زۆرترین ده‌رفه‌تى كار له‌دامه‌زراندنه‌و به‌ڵام به‌هۆى زۆرى دامه‌زرێنراوان‌و نه‌بوونى بۆشایى كار له‌دام‌و ده‌زگا حكومیه‌كان ئه‌مه‌ش واى كردووه ستانده‌ریك بۆ ژماره‌ى كاربه‌ده‌ستانى حكومى دابنرێت‌و زۆربه‌ى ده‌رچووانیش دانه‌مه‌زرێن. خۆى له‌خۆیدا ئه‌و جۆره دامه‌زراندنه بێكارییه‌كى ته‌واوه‌تیه‌و به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌ى گشتیه، چونكه ژماره له‌راده‌به‌ده‌رى دامه‌زرێنه‌ره‌كان بێ به‌رهه‌مى له‌خۆ ده‌گرێت‌و كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر بارى بودجه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌بێت ده‌چێته قاڵبى بێكار.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: ئایا هه‌لى كار له‌ئێستا‌و ئاینده‌دا چ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌كارامه‌یى‌و ئاستى ته‌كنیك‌و زانیاریی كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه؟
شیلان بیبانى: بیگومان پێشكه‌وتنى دونیا‌و ته‌كنه‌لوژیاى سه‌رده‌م خۆى بۆ خۆى پیویستى به‌كارامه‌یى‌و ئاستى به‌رزه له‌لایه‌ن ده‌ستى كاره‌وه. له كۆندا هه‌لى كاركردن له‌بازاڕێك‌و گۆڕینه‌وه‌و هه‌نارده‌و هاورده‌وه ده‌ستیپێكردوه به‌ره به‌ره به‌ره‌و ناو بازاڕه ناوخۆییه‌كان ته‌شه‌نه‌ى كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌رچى كاره په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به‌كۆمپانیاو به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى سه‌رده‌مه‌وه‌یه، بۆیه چ له‌ڕووى بڕوانامه‌و چ له‌ڕووى زمان‌و چ له‌ڕووى شاره‌زاییه‌وه هه‌لى كاركردن زیاتر ده‌ڕه‌خسێت، بۆ ئاینده‌ش وه‌كو هه‌موو وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانى دونیا كه هه‌لى كار زیاتر په‌یوه‌سته به‌ئاست‌و شاره‌زاییه‌وه.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: ئایا بێ به‌رنامه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی گه‌شه‌نه‌دان به‌تواناى مرۆیى نابێته هۆى زیادبونى رێژه‌ى بێكارى؟
شیلان بیبانى: یه‌كێك له‌گرفته‌كانى بێكارى خراپى سیاسه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى كار له‌ده‌وڵه‌تدایه، به‌نمونه دانه‌نانى خه‌ڵكانى خاوه‌ن توانا له‌جێگاى تایبه‌ت به‌خۆیان، به‌ڵكو دیارده‌ى واسته‌و استه‌كارى خه‌ڵكه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن له‌به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌كان به‌مه‌ش ناهاوسه‌نگى له‌كارگێڕى‌و به‌ڕێوه‌بردن رووده‌دات. هه‌روه‌ها پشتگوێخستنى ده‌ستى كارى ناوخۆیى‌و هێنانى خه‌ڵكانى بێگانه بۆ راپه‌ڕاندنى كاره‌كانى كوردستان به‌مه‌ش هه‌لى كاركردن كه‌مده‌بێته‌وه بۆ تاكى خۆمان، ته‌نانه‌ت له‌كه‌رته تایبه‌ته‌كانیش هیچ گرێبه‌ستێك یا یاسایه‌ك ناكرێت بۆ خستنه‌كارى خه‌ڵكانى كورد‌و سودمه‌ندبوونى خۆمان له‌و كارانه، به‌گشتى هه‌موو كۆمپانیا بیانیه‌كان كارمه‌ندى وڵاتى خۆیان ده‌هێنن له‌خاكى ئێمه به‌كاریانده‌خه‌ن به‌نمونه كۆمپانیا توركى‌و ئێرانى زیاتر تورك‌و فارسن، ئه‌مانه له‌لایه‌ك‌و له‌لایه‌كى تره‌وه له‌كوردستاندا تا راده‌یه‌ك پشتگیرى خه‌ڵكانى به‌توانا نه‌كراوه بگره رێگرى له‌به‌ره‌وپێشبردنى كراوه، كه‌مته‌رخه‌مى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌ئاشكرایى ده‌ركه‌وتووه به‌مشێوه‌یه توانا مرۆییه‌كان به‌ره‌و داڕوخان‌و خراپ بوون ده‌چن.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: پڕ بونى كوردستان له‌ئاواره‌و قه‌یرانى دارایى، چ كاریگه‌رییه‌كى خراپى له‌سه‌ر بازاڕى كار كردوه‌و ئایا ئه‌م كاریگه‌رییه درێژخایه‌ن ده‌بێت؟
شیلان بیبانى: هه‌روه‌ك له‌ڕووى ئابورییه‌وه كه پێناسه بۆ بێكارى كراوه به‌شێك له‌پۆلێنه‌كان بریتین له‌كه‌سانێك كه پێشتر له‌كارێك ئیشان كردووه به‌هه‌ر هۆیه‌ك له‌هۆیه‌كان ده‌ركراون یا به‌جێیانهێشتووه ئیتر به‌هۆى بارودۆخى تاكى یا قه‌یرانێكى گشتى بوبێت، نمونه‌ى ئه‌م بابه‌ته خه‌ڵكانێكى زۆر له‌كوردستان به‌هۆى قه‌یرانى ئابورییه‌وه كاره‌كانیان راوه‌ستاوه‌و ئێستا له‌به‌رده‌م بێكاریدان، یاخود كه‌سانێك كه به‌زه‌بر له‌كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه وه‌ك زۆربه‌ى ئاواره‌ى به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستان كه ئێستا له‌قاڵبى بێكاریدان، خۆى ته‌مه‌نى كاركردن به‌پێى یاساى كارى جیهانى له‌نێوان (16-60) ساڵه‌و هه‌ر راپۆرتێكى ده‌ستى كار له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه داڕێژراوه، هه‌ر به‌پێى دوا لێكدانه‌وه‌و شرۆڤه‌ى لیژنه‌ى كاركردن كه هه‌ر 1% بۆ بێكاری ده‌بێـته هۆى زه‌ره‌ر به‌رێژه‌ى 2.5% به‌رهه‌مى خۆماڵى سه‌رجه‌م، واته زۆربوونى ئه‌و ئاوارانه جگه له‌وه‌ى كه هه‌لى كاركردن بۆ تاكى خۆماڵى ئه‌م وڵاته كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌نرخێكى كه‌متر كارده‌كه‌ن زیاتر ئاستى داهات كه‌مده‌كه‌نه‌وه ئه‌وا كاریگه‌رى نه‌رێنیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مى خۆماڵى سه‌رجه‌مه، تاوه‌كو كێشه‌ى سیاسى‌و ناكۆكى له‌و وڵاتانه بمێنێ ئه‌وا بێگومان ژماره‌ى ئاواره روو له‌زیادبوون ده‌كات، به‌ڵام خۆزگه حكومه‌ت كه‌ڵك له‌و ده‌سته كارانه وه‌ربگرێت به‌دروستكردنى كارگه به‌تێچووى كه‌م، با چاو له‌وڵاته‌كانى ژاپۆن‌و ئه‌ڵمانیاو ئه‌مه‌ریكا بكات كه كاتێك كارگه‌كانیان له‌وڵاته‌كانى ئه‌نده‌نوسیاو نیبال… هتد ده‌كرده‌وه بۆ سود وه‌رگرتن له‌ده‌ستى كارى كه‌م تێچوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا داهات‌و به‌رهه‌مى زۆر بۆ وڵاته‌كانى خۆیان به‌ده‌ستده‌هێنا.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ بێكارى‌و خستنه‌گه‌ڕى ئه‌و هێزه كاره زۆروزه‌به‌نده‌ى گه‌نجانى كوردستان چییه؟
شیلان بیبانى: بۆ چاره‌سه‌رى بێكارى له‌م ئان‌و ساته‌دا پلان باشترین چاره‌یه، به‌تایبه‌ت له‌كه‌رتى نه‌وت‌و رزگاركردنى ئابورى له‌زاڵبوونى كه‌رتى نه‌وت‌و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه داهاتى نه‌وت له‌به‌رژه‌وه‌ندى وه‌به‌رهێنانى گشتى كارى پێبكرێت، نابێت ته‌نها داهات له‌و بواره‌دا ته‌سك بكرێـته‌وه به‌ڵكو با داهاتى نه‌وت له‌كه‌رته‌كانى تر وه‌به‌ربهێنرێت به‌مه‌ش قازانجى ئه‌و وه‌به‌رهێنانه باشترین ژێرخانه بۆ دوارۆژى وڵات، جگه له‌نه‌وت كه‌رتى تایبه‌ت پێداچوونه‌وه‌یه‌كى جدى بۆ بكرێت، هه‌وڵبدرێت له‌یاساى خانه‌نشین‌و داهاتووى كارمه‌نده‌كانیان مه‌رجى سه‌ره‌كیان بۆ دابنرێت‌و زامنكردنى هه‌لى كار له‌به‌رده‌م كارمه‌ندى خۆماڵى بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ته‌نها به‌ره‌و دامه‌زراندنى حكومى نه‌رۆن. ئه‌مانه جگه له‌وه‌ى پلانێكى تایبه‌ت دابڕێژرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندن‌و وه‌زاره‌تى كار بۆ هاوسه‌نگى نێوان ده‌رچووان‌و هه‌لى كاركردن، گرنگیدان به‌پێدانى قه‌رز به‌به‌رنامه‌ى پیشه‌سازى‌و كشتوكاڵى‌و گه‌شتیارى‌و هه‌روه‌ها ئاسانكارى له‌دابینكردنى زه‌وى‌و كه‌ل‌و په‌ل‌و كه‌مكردنى باج بۆ ئه‌وه‌ى كاڵا‌و به‌رهه‌میان تێچووى زۆرى نه‌بێـت، رێگرى بكرێـت له‌هاورده‌كردنى كاڵاى ده‌ره‌كى له‌كاتى بوونى كاڵا‌و به‌رهه‌مى ناوخۆیى زۆر بوارى تر، له‌پێناو دابینكردنى هه‌لى كارى زیاتر بۆ رۆڵه‌كانى داهاتوو چونكه رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ى دانیشتوان روو له‌زیادبوونه، به‌مه‌ش ئه‌گه‌رى بێكارى زیاد ده‌كات.
ئا: رێژه‌ن