بەرێوەبەری كۆمپانیای نیشیمانی كارەبای ئێران رایگەیاند كۆمپانیاكەیان پلانی هەناردەكردنی ووزەی كارەبای بۆ وڵاتانی ئەوروپا داڕشتووەو پێویست و ژێرخانی ئەو هەناردەكردنەش ئامادەیە.
ئاژانسی هەواڵی ئێسنای ئێرانی لەزاری ئەرش كوردی بەرێوەبەری كۆمپانیای نیشیمانی كارەبای ئێرانەوە بڵاویكردۆتەوە هەناردەكردنی كارەبا بۆ وڵاتانی ئەوروپا پێداویستی تەكنیكی دەوێت، ئەو وڵاتانەی كە سنوریان لەگەڵا ئێراندا نیە لەرێگەی وڵاتی سێیەمەوە كارەبای بۆ هەناردەكرێت.
وتیشی”بڕیارە ئێران تا ساڵی 2019 بڕی (2000) مێگاوات كارەبا هەناردەی روسیا بكات لە رێگەی جۆرجیا و ئەزەربیجان و ئەرمینیا بكات”.
ئێران لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی 72 هەزار مێگاوات كارەبای هەیە و كارەبا بۆ وڵاتانی دراوسێی خۆی لە عێراق و ئەفغانستان و پاكستان هەناردە دەكاتە و بڕی 20 مێگاواتی لەسنوری پێنجوێن هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكات.