بانكی ناوه‌ندی عیراق، بڕی 75 ملیۆن دۆلاری خسته بازاڕه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به رۆژی پێشوو كه 84 ملیۆن دۆلار بوو، دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆوه‌بینی، ئه‌و بڕه‌ش له‌به‌رانبه‌ر پێداویستی بازاڕدا به بڕێكی كه‌م داده‌نرێت.
بانكی ناوه‌ندی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، بڕی 75 ملیۆن و 135 هه‌زار و 85 دۆلاری به نرخی 1182 دینار بۆ دۆلارێك فرۆشتووه، له پرۆسه‌ی فرۆشتنه‌كه‌شدا، 27 بانك و 21 كۆمپانیای حه‌واڵه‌ی دارایی به‌شدارییان كردووه.
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه، بڕی فرۆشتن به كۆمپانیاكانی حه‌واڵه‌ی دارایی گه‌یشتووه‌ته 63 ملیۆن و 920 هه‌زار و 85 دۆلار، 11 ملیۆن و 215 هه‌زار دۆلاریش به‌شێوه‌ی كاش فرۆشراوه.
بانكی ناوه‌ندی له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر فرۆشتن و كڕینی دۆلار به به‌های 1182 دینار كرده‌وه، به‌های فرۆشتنی دۆلاریشی بۆ كۆمپانیاكانی حه‌واڵه‌ی دارایی به 1190 دینار بۆ دۆلارێك دیاریكرد كه عموله‌ی 24 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێكی له‌گه‌ڵدا بووه، فرۆشتنیش به شێوه‌ی كاش به به‌های 1182 دینار بووه بۆ دۆلارێك كه 24 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك، عموله‌ی بانكی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵدابووه.
به‌پێی ئامارێكی بانكی ناوه‌ندی عیراق، له‌ماوه‌ی مانگی شوباتی رابردوو، 2.5 ملیار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه فرۆشراوه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو كه زیاتر له 3.3 ملیار دۆلار بووه، زیاتر له 800 ملیۆن دۆلار دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینیوه.