پسپۆرێكى بوراى كشتوكاڵ و مامۆستاى زانكۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بوارى ئه‌كادیمى له‌كوردستان نه‌خراوه‌ته خزمه‌ت بوارى وه‌به‌رهێنانه‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت “كاره‌ساته ده‌سه‌ڵاتدارو سیاسه‌تمه‌دار روانینى ئابورییان نه‌بێت”.
“دكتۆر محه‌مه‌د گه‌ناوى” پسپۆرى بوارى كشتوكاڵ و مامۆستاى كۆلیژى ئابورى له‌زانكۆى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نه‌بونى سیسته‌مى به‌رهه‌مهێنان، نه‌بونى رێكخستنن، نه‌بونى سیسته‌مى بازاڕ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت‌و كاربه‌ده‌ستانى كه روانینێكى ئابورییان نییه‌و به‌ئه‌ركى خۆیان هه‌ڵناسن له‌یارمه‌تیدان‌و سه‌رپێ خستنى كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى‌و گه‌شتیاریدا.
ئه‌و به‌گۆڤارى بازرگانى‌و پیشه‌سازى راگه‌یاند كه “تا ئێستاش وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ وه‌ك پێویست هانى كه‌رتى كشتوكاڵ نادات، به‌تایبه‌تى له‌مه‌سه‌له‌ى ئاژه‌ڵداریدا كه لقێكى سه‌ره‌كى كه‌رتى كشتوكاڵه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌رووى گۆشتى ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رو به‌رهه‌مه‌كانى شیره‌مه‌نى‌و هێلكه‌وه پێویستیمان به‌هاورده‌كردنى له‌ده‌ره‌وه نه‌بێت”.
ئه‌و وتى “بۆ نمونه وڵاتانى پێشكه‌وتووى وه‌ك ئه‌ڵمانیا پاڵپشتى كه‌رتى ئاژه‌ڵدارى ده‌كه‌ن، جوتیارێك كه مانگاى هه‌بێت پاره ته‌رخان ده‌كه‌ن ساڵانه بۆ مانگاكه، له‌ڕووى بانكییه‌وه ئاسانكارى بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مانه ده‌بنه هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن ئاژه‌ڵ‌و په‌له‌وه‌رو هه‌نگدار زیاتر په‌رۆشى پێشخستنى كاره‌كه‌ى‌و به‌روبومه‌كانى هه‌بێت”.
وتیشى “ژێرخانى ئابورى وێران بووه له‌كوردستان، نه رێگاوبان هه‌یه، نه كێڵگه هه‌یه، نه‌بازاڕ هه‌یه به‌مانا زانستییه‌كه‌ى، نه‌سه‌رچاوه‌ى ئاو هه‌یه، له‌هه‌مووشى گرنگتر بوارى ئه‌كادیمى له‌كوردستان نه‌خراوه‌ته خزمه‌ت بوارى وه‌به‌رهێنانه‌وه، كه‌سێك كه كۆلیژى كشتوكاڵ ته‌واو ده‌كات ده‌بێت بێكار دابنیشێت نابێته كادێرێكى كشتو‌كاڵى چالاك”.
گه‌ناوى جه‌غتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه بوارى ئه‌كادیمى‌و تۆژینه‌وه‌ى زانستى‌و زانكۆكان نه‌یانتوانیوه به‌شدار بن له‌پێشخستنى به‌رهه‌مهێناندا له‌كوردستان له‌ڕووى زانستییه‌وه چاره‌سه‌رى كۆمه‌ڵێك گرفت بكه‌ن، ئه‌و وتى “سه‌قفى روانینى ئێمه بۆ بوارى ئه‌كادیمى ته‌نیا شوێنێكه بۆ فێربوون، به‌ڵام له‌شوێنان وا نییه بۆ پێویستیه‌كانى كۆمپانیایه، كارگه‌یه، كه‌رته‌كانى ئابورییه‌و به‌شدار ده‌بن له‌بوارى به‌رهه‌مهێناندا به‌پراكتیكى”.
وتیشى “ئێستا له‌زۆربه‌ى ولاتانى جیهاندا لێكۆڵینه‌وه‌و تۆژینه‌وه بۆ بواره‌كانى بازاڕ ده‌كرێت، پێویسته تۆژینه‌وه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى نیشتمانیدا بێت، كه‌چى لاى ئێمه بوارى ئه‌كادیمى قه‌تیس كراوه له‌شوێنێك كه په‌یوه‌ندى به‌بوارى به‌رهه‌مه‌هێنانه‌وه نییه، ئه‌وانه‌ى بوارى ئه‌كادیمى شوێنێك شك نابه‌ن له‌ده‌ره‌وه كه موماره‌سه‌ى پراكتیكى لێبكه‌ن، ئێستا من ده‌یان خوێندكارى پۆلى چوارم هه‌یه كه به‌نیگه‌رانییه‌وه له‌ئاینده‌ى خۆیان ده‌ڕوانن، نازانن به‌ره‌و كوێ ده‌چن! ئه‌گه‌ر كارگه‌ى شیره‌مه‌نى‌و پیشه‌سازى خۆراك هه‌بێت ئه‌مانه ده‌توانن باشترین سودیان پێبگه‌یه‌نن”.
ناوبراو هۆكارى ئه‌م شكسته ئابورییه ده‌خاته ئه‌ستۆى حكومه‌ت، كه نه‌یتوانیوه به‌ئه‌ركى خۆى هه‌ستێت‌و ئابورى پێشبخات، ئه‌و وتى “ئه‌م دۆخه ئابورییه ناله‌باره‌ى ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێ پلانى‌و رۆڵى خراپى حكومه‌ت، رۆڵى حكومه‌ت ده‌بێت چى بێت؟ رۆڵى حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تێكى رێنماییكارو هانده‌ر بێت، نه‌ك ئه‌وه‌ى تێڕوانینێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى نه‌بێت بۆ هه‌موو كه‌رته‌كان، كه‌س ناتوانێت كه‌رتى په‌روه‌رده‌و ئه‌كادیمى پێشبخات، كه له‌ولاوه به‌رهه‌مهێنانت سفر بێت”.
وتیشى “زۆر گرنگه كه ده‌سه‌ڵاتدارو سیاسه‌تمه‌دار روانینێكى ئابورى هه‌بێت، زانیاریى ئابورى‌و ئامانجێكى ئابوریشى هه‌بێت، كه ئه‌وه نه‌بوو دۆخێكى وه‌ك ئه‌وه‌ى كوردستان دروست ده‌بێت، كه هه‌ریه‌كه‌و به‌ڕێگه‌ى خۆیدا ده‌ڕوات بێ ئه‌وه‌ى ئاسۆیه‌ك‌و ئامانجێكى هه‌بێت”.
به‌بڕواى گه‌ناوى باشترین رێگه‌چاره بۆ ده‌رباز بوون له‌م دۆخه ئه‌وه‌یه كه سیته‌مى هه‌ره‌وه‌زى پیاده‌بكرێت، كه كابراى به‌رهه‌مهێنه‌ر هه‌م ده‌بێته به‌رهه‌مهێن‌و هه‌م ده‌بێته بازرگان‌یش، ئه‌و وتى “ده‌كرێت ئه‌زمونى كێڵگه‌ى نمونه‌یى تاقیبكه‌ینه‌وه، كێڵگه‌ى نمونه‌یى سه‌د مانگا‌و كارگه‌یه‌كى بچوك بۆ هه‌ر جوتیارێك دابنێیت، ورده ورده ئه‌وه فراوان بكه‌یت تا له‌ماوه‌ى پێنج ده ساڵدا زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستان بگرێته‌وه، ئه‌وسا ده‌گه‌یته ئاستێك كه له‌به‌رهه‌مهێنان كه جێى متمانه به‌خۆكردن بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم بیر له‌وه ناكاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ناكات”.
ئا:ڕێژەن